ئەمەریکا بایی دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار تانکی ئابرامز بە بەحرێن دەفرۆشێت

:: PM:03:00:20/03/2024 ‌
ئەمەریکا فرۆشتنی تانکی پێشکەوتوی ئابرامز بە بەحرێنی پەسند کرد و بڕیاری دا بایی دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار ئەم جۆرە تانکانەی پێ بفرۆشێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاوی کردەوە، کۆنگرێسی لەوە ئاگادار کردووەتەوە، ئامادەن 50 تانکی ئابرامز بە بەحرێن بفرۆشێت، بەحرێن وڵاتێکە کە پێوەندییەکی ئاڵۆز و پڕکێشەی لەگەڵ ئێراندا هەیە.

وەزارەتەکە ئاماژەی داوە ئەو جۆرە تانکانە توانای بەحرێن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشە و مەترسییەک لە داهاتوودا بەرز دەکاتەوە و بەحرێن لەمەودوا دەتوانێت  لە ئۆپڕاسیۆنە ناوچەییەکان شان بە شانی ئەمەریکا بەشداری بکات.

بەحرێن بە پێنجەم بنکەی گرنگی سەربازیی ئەمەریکا لە ناوچەکە هەژمار دەکرێت
پێویستە بگوترێ بەحرێن بە پێنجەم بنکەی گرنگی سەربازیی ئەمەریکا لە ناوچەکە هەژمار دەکرێت و بۆ ئەمەریکا بە یەکێک لە گرنگترین هاوپەیمانەکان لە دەرەوەی ناتۆ دادەنرێت.

تانکی ئابرامز لە پێشکەوتووترین و قورسترین جۆرەکانی تانکن لە دنیادا کە بە چەکێکی سەرەکیی سوپای ئەمەریکاش هەژمار دەکرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا باسی لەوەش کردووە 30 بەڵێندەر و بەرپرسێکی حکوومی بەمەبەستی راهێنانی سەربازی رەوانەی بەحرێن کردووە.



وشە - سلێمان تاشان