پەڵەیەكی مەترسیدار لە خۆرەوە بەرەو زەوی شۆڕ بووەوە

:: PM:08:54:20/03/2024 ‌

پەڵەیەكی دەرهاویشتە لە خۆر كە ناوی AR3615 لێ نراوە و لە جۆری M6.7ـیە، تا دێت پەنگخواردنەوەكەی بەهێزتر دەبێت و لە هەمووشی مەترسیدارتر ئەوەیە، ڕووەو زەوی دێت.

ئەمڕۆ چوارشەم، 20ی ئادار، ئەو پەڵە پەنگخواردووە چەند پرووشكێكی بەرەو زەوی فڕێ داوە، ئەمەش وا دەكات ڕەشەبایەكی موگناتیسی بەلای كەمەوە لە ئاستی  G-1 دروست بكات، ئەمەش ئەگەری هەیە هێڵەكانی پێوەندی ڕابگرێت و زۆر گۆڕانكاریی تری موگناتیسی دروست بكات.

زانایانی فیزیای تایبەت بە جووڵەی خۆر دەڵێت، ئەم نزیكییە گەورەیەی شەپۆلەكانی هەردوو جەمسەر لەناو یەك گرووپدا لە پەڵە خۆرییەكان، ئەگەری هەیە مەترسیی تری موغناتیسی بەدوادا بێت.


وشە - عەبدوڵا عومەر