"شەپۆلێكی هاوشێوەی 19ی مانگ بەڕێوەیە بۆ سبەی" و هۆشداری لەلافاو دەدرێت

:: PM:09:52:21/03/2024 ‌
شارەزایەكی كەشناسیی رای گەیاند، شەپۆلێکی تری بارانبارینی مامناوەند و هەورە بروسکەو تەرزە سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بەفربارینی مامناوەند هەیە و هۆشداریشدا لەهەندێ شوێن و ناوچە مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە .

ئەمشەو پێنجشەم، 21ی ئاداری 2024، هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسیی بڵاوی كردەوە، پێشبینی دەکرێت لە سبەی هەینییەوە " 22ی ئادار" هەرێمی کوردستان بكەوێتە ژێر کاریگەری نزمەپەستانی ناوچەکانی دەریای سپی ناوەراست و هاتنی بڕی شێی پێویست لەناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراقەوە. 

گەڵۆزی روونی كردووەتەوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارینی مامناوەند و پچڕ پچڕ سەرتاسەری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە پێشبینی دەکرێت لەکاته جیاوازەکاندا بارانی باش ببارێت بڕو جۆری بارانبارینەکە لەشوێنێک بۆ شوێنی تردەگۆڕێت لەهەندێ حاڵەتدا بارانبارین لەبارانی مامناوەند دەگۆڕێت بۆ بارانی بەخوڕ بۆ بارانی بەلێزمە بەتایبەت ناوچه شاخاوییەکان پشکی شێریان بەردەکەوێت لەڕووی بارانبارینەوە .

لەبارەی كاتی دەستپێكردنی شەپۆلەكەدا، ئەم كەشناسە ئاماژەی داوە كە سەرەتای بارانبارینەکەیش درەنگانی ئەمشەو لەکاتی پارشێو بۆکاتی بەرەبەیان لەناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و موسڵ و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر  بەبارانی مامناوەند دەست پێ دەکات دواتر دەگۆڕێت بۆ بارانی بەلێزمە.

"لەکاتی بەرەبەیان بۆ دوای خۆرهەڵاتن بەدواوە سەنتەری پارێزگای هەولێر، شەمامک، گوێڕ، دیبەگە، قەراج و کەندیناوە ، مەخمور، سەڕگەڕان  و ئیدارەی ڕاپەڕین و  کۆیە و دەوروبەری و تەواوی دەوروبەری پارێزگای کەرکوک دەگرێتەوە." كەشناسەكە وای پێشبینی كردووە. 

زیاتر هاتووە، لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆ بۆ دوای نیوەڕۆ شەپۆلەکە درێژ دەبێتەوە و  سەرجەم ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجەو تەواوی ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان،  بارانبارین هەمووئەوناوچانەش دەگرێتەوە  لەسەرجەم ناوچەکان لەکاتە جیاوازەکاندا  ئەگەری چالاکبوونی هەورەبروسکەو بارانی مامناوەند بۆ بارانی بارانی بەلێزمە هەیە .

لەبارەی مەترسییەكانی لافاو و نەخشەی دابەشبوونی بارانەكە، كەشناسەكە ئاماژەی داوە كە چەقی بارانبارینەکە ڕۆژی هەینیە و زۆرترین بڕی باران لەسنووری پارێزگای دهۆک، ئیدارەی سۆران و دەوروبەری  دەبێت و مەترسی دروستبوونی لافاوهەیە هاوشێوەی شەپۆلەکەی (19ی ئەم مانگە).

گەڵۆزی لە درێژەی پێشبینییە وردەكەیدا نووسیوویەتی، ڕۆژی هەینی لەکاتی نیوەڕۆ بۆ کاتی ئێوارە ئەگەری بارانی بەلێزمه و چالاکبوونی هەورەبروسکەی توند هەیە لەهەولێر بەهۆی زۆری بارانی مامناوەند بۆ بارانی بەلێزمە و مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە.


وشە - پۆڵا مەحموود