ئەمڕۆ لافاو دروست دەبێت؟

:: AM:11:29:22/03/2024 ‌
كەشناسیی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئەمڕۆ لە هەولێر و گەرمیان تاوە باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكانیش بەفر دەبارێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاو كرایەوە و بەو پێیە بێت، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەكاتەكانی بەرەبەیان دابارین بەشێوەی نمە باران دەست پێدەكات سەرەتا لەناوچەكانی رۆژئاوای هەرێمی كوردستان. هەروەها بەفرێكی كەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەكان دەبارێت، لەكاتەكانی پاشنیوەڕۆوە باران بۆ تاوە باران و هەورە برووسكە دەگۆڕێت بەجۆرێك هەندی كات بۆ ماوەیەكی كەم پێشبینی لێزمە بارانیش دەكرێت لەسەنتەری شاری هەولێر و دەوربەری.

لەبارەی مەترسییەكانی لافاو و نەخشەی دابەشبوونی بارانەكە، هەڤاڵ گەڵۆزی كەشناس ئاماژەی داوە كە چەقی بارانبارینەكە ڕۆژی هەینیە و زۆرترین بڕی باران لەسنووری پارێزگای دهۆك، ئیدارەی سۆران و دەوروبەری  دەبێت و مەترسی دروستبوونی لافاوهەیە هاوشێوەی شەپۆلەكەی (19ی ئەم مانگە).

گەڵۆزی لە درێژەی پێشبینییە وردەكەیدا نووسیوویەتی، ڕۆژی هەینی لەكاتی نیوەڕۆ بۆ كاتی ئێوارە ئەگەری بارانی بەلێزمه و چالاكبوونی هەورەبروسكەی توند هەیە لەهەولێر بەهۆی زۆری بارانی مامناوەند بۆ بارانی بەلێزمە و مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە.



وشە - وشه‌