کەمپینچی و خاکفرۆش کەوتنەوە دژایەتی وەزیری دارایی

:: PM:11:45:23/03/2024 ‌
لە کاتێکدا وەزیری دارایی و ئابووريی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیلانی دوژمنانی ئاشکرا کرد، ئێستە کەمپینچی و خاکفرۆش کەوتوونەتە دژایەتيی.

وەزیری دارایی و ئابووريی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمشەو بە هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی و بە هەستێکى نیشتیمانییانە وردەکاریی رەوشی دارایی و هەژماری منی خستە ڕوو.

وەزیری دارایی باسی لەوە کرد، هەژماری من بە رەزامەندیی سوودانی دەستی پێ کردووە، ئەوەیش پیلانی ناحەزانی پڕۆژەکەی پووچەڵ کردەوە.

دوای دیمانەکە کەمپینچی و خاکفرۆشان، چونکە پیلانەکەیان شکستی هێنا، کەوتنە جنێودان بە وەزیری دارایی.

ئامانج عەلی خۆشناو چاودێری سیاسی دەڵێ، وەزیری دارایی سەرڕاستانە هەموو شتێکی گوت، پیاوی حکوومەت وایە و رووی راستە، نەک بەیانیان لە حکوومەت و شەوانەش کێشە بنێتەوە.

ئەو بۆ وشە گوتی، وەزیری دارایی لە بابەتی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا و هەژماری من و هەوڵەکانی حکوومەت، پیلانی خۆفرۆشانی بەتاڵ کردەوە. 

جێی ئاماژەیە ماوەی چەند رۆژێکە خاکفرۆشان کەوتوونەتە پیلانگێڕی دژی هەژماری من، بەڵام ئەمشەو هەر لە شاشەکەی خۆیانەوە پووچەڵ کرانەوە.


وشە - وشه‌