كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نرخی دۆلار له نووسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو له هه‌رێمی كوردستان زیاتر دابه‌زی، له‌كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌دا، 100 دۆلار به 147 هه‌زار و 900 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
له به‌یانی ئه‌مڕۆوه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی دراو، نرخی 100 دۆلار به 148 هه‌زار و 900 دینار ده‌ستی به دابه‌زین كرد و بۆ نیوه‌رۆ گه‌یشته 148 هه‌زار و 300 دینار، به‌ڵام كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر زیاتر دابه‌زی بۆ 147 هه‌زار و 900 دینار.
پێشنبینی ده‌كرێت نرخی دۆلار دابه‌زینی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێ، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بانكی ناوه‌ندی عێراق خستنه‌ڕوو زیاتر بكات كه ئه‌مڕۆ 245 ملیۆن و 545 هه‌زار و 947 دۆلاری خستووه‌ته بازاڕه‌وه.
پێشتر، مسته‌فا كه‌رعاوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی عێراق رای گه‌یاند، دابه‌زینی نرخی دۆلار له بازاڕه‌كاندا له ئه‌نجامی چه‌ند بڕیار و رێكارێكه كه له ماوه‌ی چه‌ندین مانگی رابردوودا پێڕه‌و كراوه، دووپاتیشی كرده‌وه و گوتی، وه‌ك چۆن له سه‌ره‌تادا گوتمان ئه‌م ته‌نگژه‌یه پێویستی به كاته بۆ چاره‌سه‌ر بوون و ده‌ركه‌وتنی ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م بڕیارانه.
كه‌رعاوی ئه‌وه‌یشی گوت، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا دۆلار به‌رده‌وام ده‌بێت له دابه‌زین له بازاڕه‌كان و به‌مه‌یش نزیك ده‌بینه‌وه له كۆنتڕۆڵی ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر نرخی دۆلار و هه‌نگاوی دواتریش دوای كۆنتڕۆڵ كردن بریتی ده‌بێت له‌وه‌ی كه نرخی دۆلار له بازاڕه‌كان زۆر نزیك ببێته‌وه له‌و نرخه فه‌رمییه‌ی كه بانكی ناوه‌ندی دیاری كردووه.