تەنیا دوو حزب و دوو هاوپەیمانی ناویان بۆ هەڵبژاردن تۆمار كردووە

:: AM:08:38:28/03/2024 ‌

ئەمڕۆ كۆتایی رۆژی تۆماری حزب و كاندیدەكانە، تەنیا دوو لیست و دوو ھاوپەیمانی و 12 كاندیدی سەربەخۆ لە بازنەی ھەولێر، لیستی كاندیدەكانیان بۆ كۆمسیۆن ناردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 28ی ئادار، سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی عێراق، بە "وشە"ی رای گەیاند، تا ئێستە بۆ هەڵبژاردن تەنیا دوو حزب و دوو هاوپەیمانی ناوی خۆیان تۆمار كردووە و ناوی كاندیدیان پێشكەش كردووە. 

ئەوەیش زانراوە، ئەوانەی ناویان پێشكەش كردووە، حزبێكی ئیسلامی و حزبێكی توركمانی و  دوو هاوپەیمانین.

ئەوەیش زانراوە، 12 كاندیدی سەربەخۆ لە بازنەی ھەولێر، فۆرمی بەشداریكردنیان بۆ ھەڵبژاردن پڕ كردووەتەوە.


وشە - رامیار جەواد