به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ساڵی 2022دا له ته‌واوی دنیادا یه‌ك ملیار ژه‌مه‌خۆراك خراوه‌ته زبڵدانه‌وه.
ئه‌وانه‌ی راپۆرته‌كه‌یان ئاماده كردووه ده‌ڵێن، خه‌مڵاندنه‌كه‌یان زۆر به كه‌می دیاری كردووه، ئه‌گه‌رنا ژماره‌ی راسته‌قینه زۆر زیاتره.
ئینگر ئه‌ندێرسۆن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی UNEP ئاماژه‌ی داوه، ئه‌وه‌ی روو ده‌دات به‌ڕاستی كاره‌ساتباره، چونكه به ملیۆنان كه‌س له دنیادا خه‌ریكه له برسا ده‌مرن، كه‌چی رۆژانه بڕێكی زۆری خۆراك ده‌خرێته زبڵدانه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆراكه فڕێ نه‌درێت، ئه‌وا هیچ برسییه‌ك له دنیادا نامێنێت و به‌شی ته‌واوی برسییه‌كانی دنیا ده‌كات.
نزیكه‌ی 60%ی ئه‌و به‌فیڕۆدانه‌ی خۆراك هی ماڵه‌كانه كه ده‌كاته 631 ملیۆن تۆن
به‌گوێره‌ی
یۆرۆنیوز، نزیكه‌ی 60%ی ئه‌و به‌فیڕۆدانه‌ی خۆراك هی ماڵه‌كانه كه ده‌كاته 631 ملیۆن تۆن. 28%ی هی خواردنگه‌كانه و 12% هی فرۆشگه‌كان و به گشتی له ساڵێكدا بایی یه‌ك تریلیۆن دۆلار خۆراك به فیڕۆ ده‌درێت.
یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی فڕێدانی خۆراك له ناو ماڵان‌دا، به بۆچوونی به‌رپرسه‌كه‌ی UN بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خێزانه‌كان له سه‌رووی پێداویستییه‌كانیان، خۆراك ده‌كڕن و بێ ئه‌وه‌ی بیخۆن فڕێی ده‌ده‌ن.
به‌فیڕۆدانی خۆراك كاریگه‌ریی زۆر خراپی بۆ سه‌ر ژینگه‌ش هه‌یه، چونكه ساڵانه بۆ به‌رهه‌مهێنانی خۆراك ده‌بێت زه‌ویی زیاتر داچێنرێت و ئاژه‌ڵی زیاتر به‌خێو بكرێت، ئه‌مه‌ش پیسبوونی ژینگه‌ی به‌دواوه ده‌بێت.