لەبارەی مووچەوە دڵنیایی دەدرێتە مووچەخۆران

:: PM:12:33:29/03/2024 ‌
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رای دەگەیەنێت، هەموولایەك دڵنیادەكەینەوە كە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی بەتەواوەتی لە بودجەی ساڵی 2024دا زامنكراوە.

ئەمڕۆ هەینی 29ـی ئادار، عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، دابینكردنی مووچە لە بودجەی ساڵی 2024 دا زامنكراوە و كێشەی بۆ دروست نابێت.

سەرۆكی لیژنەی دارایی گوتی، لیژنەكەمان چاوەڕوانی گەیشتنی خشتەكانی بودجەی گشتیی ئەمساڵە بە پەرلەمان لەلایەن حكوومەتەوە بەمەبەستی پەسەندكردن و جێبەجێكردنی پلانەكانی پەرەپێدان و خزمەتگوزاریی لە كەرتە جیاوازەكاندا.

باسی لەوەش كرد، هەموولایەك دڵنیادەكەنەوە كە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی بەتەواوەتی لە بودجەی ساڵی 2024دا زامنكراوە و هیچ كێشەیەكی نییە.



وشە - رامیار جەواد