ڤیدیۆ.. تەنێكی نامۆی فڕیوی بریسكەدار لە ئاسمانی عێراق بیندرا

:: PM:07:15:05/04/2024 ‌
لە پەڕەكانی سۆشیال میدیای ئێراندا، ڤیدیۆی تەنێكی فڕیوی رووناك بڵاو كراوەتەوە كە بۆ یەكەمجارە  لەسەر شاری ئەهواز ببنیرێت و تا ئێستە نەزانراوە چییە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی "جماران"ی ئێرانی كە كورتە هەواڵێكی لەبارەی ئەم ڤیدیۆیە بڵاو كردبووەوە هاتووە، تەنە نامۆیە سپییە بریسكەدارەكە لە ئاسمانی ئەهواز و عێراقن لە نزیك خوزستان بینراوە، بە جۆرێك لەسەرەتا لە ئەهواز تێبینی كرا و دواتر بەرەو بواری ئاسمانیی عێراق كەوتە ڕێ و دواتریش دیار نەما. 

جێگەی ئاماژەیە، ئاژانسی هەواڵی "جماران" تاكە ئاژانسی هەواڵی فەرمییە كە تا ئێستە ڤیدیۆی ئەم تەنە نامۆیە بریسكدارە فڕیوەی بڵاو كردبێتەوە و هیچ زانیارییەكیشی لەبارەی ڤیدیۆكە بڵاو نەكردووەتەوە بەهۆی نەبوونی زانیارییەوە. 

جێگەی ئاماژەیە، دوێنی شەو لەكاتی بەرەبەیاندا سەعات "2:40ی بەرەبەیان بەكاتی هەولێر" ڤیدیۆكە بڵاو كراوەتەوە لەلایەن ئاژانسەكە و بۆ نزیكەی 15 سەعات دەچێت بەسەر بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكەدا، بەڵام هیچ زانیارییەكی پێویست دوای ڤیدیۆكە لە هیچ میدیایەكی ئێرانی یا میدیای ترەوە رانەگەیەنراون و تا ئێستە نازانن تەنە نامۆیە فریوەكە چی بووە.

كلیك لێرە بكە بۆ بینینی ڤیدیۆكە..





وشە - پۆڵا مەحموود