زانا هۆڵەندییەكە: ئەمجارە نۆرەی ئێرانە بۆ بوومەلەرزە

:: PM:10:09:05/04/2024 ‌
زانا و پسپۆڕی هۆڵەندی "فرانك هۆگەربێتس" بەپێی پێودانگ و لێكدانەوە فەلەكییەكان، پێشبینی دووبارە چالاكبوونەوەی بوومەلەرزە دەكات لەسەر زەوی و ئاماژەی داوە، ئەمجارەیان نۆرەی ئێرانە. 

ئەمڕۆ هەینی پێنجی ئاداری 2024، فرانك هۆگەربێتس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئیكس"ی تایبەت بەخۆی بڵاوی كردەوە، لە رۆژئاوای ئێراندا كۆمەڵێك بوومەلەرزەی گوڕ مامناوەند و ئاسایی ئەمڕۆ تۆمار كراون، بەمهۆیە ئەگەری روودانی بوومەلەرزەیەكی بەهێزتر هەیە لە هەمان وڵاتدا. 

زانا هۆڵەندییەكە بە بڵاوكردنەوەی نەخشەیەكەوە، دووبارە هۆشداری دا لە روودانی بوومەلەرزەیەكی ترسناك و وێرانكەر لە ئاستی هەشت پلەی رێختەر و لە یەكەم رۆژی ئەم مانگەدا "نیسان" بڵاو كرابووەوە. 

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر دەستەی بوومەلەرزەزانی ئەمەریكی پێشتر و لەمڕۆدا رای گەیاندبوو، كە سێ بوومەلەرزەی گوڕ مامناوەند و نزیك لە بوومەلەرزەی نیمچە بەهێز لە نێوان پلەكانی 4.2 تا 4.6 پلەی رێختەر ئێرانیان هەژاندووە.

جێگەی ئاماژەیە،  پێشتریش ئەم زانا هۆڵەندییە لە تویتێكدا رای گەیاند بوو كەپێشبینی دەكات لە سێی نیسانەوە چالاكییەكانی بوومەلەرزە دووبارە دەستپێبكەنەوە و ئەگەری هەیە لە لە چوار و پێنجی نیسان چالاكییەكان بەرەو بەهێزتر بڕۆن و لە نێوان پینج بۆ حەوتی نیسانیش گوڕی بوومەلەرزەكان بەهێزتر بن و بەپێی قسەی ئەم پێشبینیكارە ئەم هەفتەیە بەشێوەیەكی گشتی چالاكییەكانی بوومەلەرزەی بەهێز چالاك دەبن و نۆرەی ئێرانە.


وشە - پۆڵا مەحموود