ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌یانتوانی هه‌وڵ و پلانه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت رابگرن، له كۆتادا ئه‌و كاره‌ی كرد كه هه‌مووان چاوه‌ڕێیان ده‌كرد و دڵخۆشی خسته ناو هه‌موو ماڵێكه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شی نیسان، شوان كه‌ریم زراری ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردوودا مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بێ وچان به‌رده‌وام بوو له هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه به‌غدا دروستی كردبوو و سته‌می له خه‌ڵكی هه‌رێم ده‌كرد، چاره‌سه‌ر بكات.
دواجار توانی ئه‌و كاره بكات كه هه‌موو پێی دڵخۆش بوون
ئه‌و گوتی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت شه‌و و رۆژ به‌رده‌وام له هه‌وڵدا بوو، هه‌وڵی زۆر هه‌بوو له‌لایه‌ن كه‌س و لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی شكست به هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بهێنن، به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وام بوو دواجار توانی ئه‌و كاره بكات كه هه‌موو پێی دڵخۆش بوون و خۆشی خسته ناو ماڵه‌كانه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتی، هه‌وڵی زۆر درا و هه‌موو رێیه‌كیش تاقی كرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت رابگرن، چه‌ندان پیلان دانرا و هه‌موویان شكستیان پێ هێنرا، به‌ڵام وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌ڵێت، خودایان له‌گه‌ڵه و له كۆتادا هه‌ق سه‌رده‌كه‌وێت، دواجار سه‌ركه‌وتن و فه‌رمانبه‌ران هه‌ناسه‌ی ئارامییان هه‌ڵكێشا.
وشه/ تایبه‌ت