"مۆنتی دۆن" شارەزا لە بواری باخچەکان ڕای گەیاند، بۆ ئەوەی تەمەنی گوڵی باخچەکانتان درێژتر بێت و لە ساڵانی داهاتوو گوڵی جوان و گەورە بگرن، ئەوا پێویستە لە مانگی نیساندا زیاتر ئاویان بدەن.
شارەزاکەی بواری باخچەکان ئەو دەرئەنجامەی بە شێوازێکی پراکتیکی بۆ دەرکەوتووە، کاتێک
دۆن لە پایزی ساڵی پار گوڵێکی چاندووە و لە مانگی چوار ئاوی داوە، گەشەسەندنی گوڵەکە زیاتر بووە، دۆن دووپاتى لەوە کردووەتەوە لە مانگی چوار گرنگییەکی زیاتر بدرێت بە گوڵ و زیاتر ئاو بدرێت.
لەبارەی گەڵای نەمامەکانیشەوە دۆن هەمان پێشنیار دەکات و پێی وایە ئاودانی زۆری نەمامەکە تەنیا سود بە گوڵەکەی ناگەیەنێت، بەڵکو گەڵاکانی نەمامەکەش بە شێوازێکی تەندروست گەشە دەکەن.