برایم ئەحمەد: ئێمە كە مەلا مستەفامان بەجێ هێشت بووین بە جاش

:: PM:08:09:08/04/2024 ‌

ڕۆژی هەشتی نیسان، ساڵیادی كۆچی برایم ئەحمەدە كە بەلای باڵێكی یەكێتییەكانەوە وەكوو مام جەلال تاڵەبانی سیمبولێكی حیزبەكەیە و ساڵانەدا لەم ڕۆژەدا یادی دەكەنەوە كە پێش 24 ساڵ كۆچی دوایی كردووە و پارتییەكانیش ئەوەیان بیر ناچێتەوە كە دەستی لەگەڵ بەعسدا تێكەڵ كرد و لە بارزانیی نەمر جیا بووەوە. لە دیمانەیەكی كۆنیدا خۆی ددان بەوەدا دەنێت.

لە دیمانەكەدا كە ساڵی 1996 عەلی كەریمی لە شاری لەندەندا لەگەڵی كردووە، باسی ئەوە دەكات كە لایەنێك پێیان گوتووە دەیانەوێت ببنە ناوبژیوان لەنێوان مەلا مستەفا و بەعسدا. ئیبراهیم ئەحمەد دەڵێت بە ئەحمەد حەسەن بەكرم گوت، ئێوە چی دەدەن بە كورد، ناڵێین بیدەن بە ئێمە كە دۆستتانین و بەهۆی ئێوەوە بووین بە جاش، بەڵكوو ئێوە خۆتان وەك حیزبی بەعس كە حیزبێكی نەتەوەیین، بڕواشتان بەوەیە كە ئێمە میللەتێكی پارچەپارچەین، چی بە حەقی میللەتی كورد دەزانن بیدەن، بەڵام بیدەن بە مەلا مستەفا، چونكە ئەگەر بۆ ئەوەی بكەیت، 10 هێندە ئیشەكە گەورە دەكەیت.


برایم ئەحمەد شاعیر و ڕۆماننووسێكی ناوداری كوردە و بە "بلە" ناسراوە، كاری سیاسیشی كردووە و سەرەتا بە خەباتی كوردایەتی دەستی پێ كردووە و لەگەل مەلا مستەفا بارزانیدا بەشداری شۆڕشی كردووە، بەر لەوەی پەنا بۆ بەعس ببات و لە شۆڕش جیا ببێتەوە و لەناو خەڵكیدا ناسناوی جاشی لێ بنرێت. خەزووری مام جەلال تاڵەبانی و باپیری بافڵ و قوباد تاڵەبانییە.

لێرە بینەری ڤیدیۆكە بن. 



وشە - عەبدوڵا عومەر