مەرجەكانی پێدانی پێشینەی پێنج ملیۆن دیناری بۆ فەرمانبەران

:: PM:04:24:08/05/2017 ‌

بانكی رافیدەین، مەرج و ڕێكارەكانی پێدانی پێشینەی پێنج ملیۆن دیناری بۆ فەرمانبەرانی فەرمانگە دەوڵەتییەكان خستە روو كە یەكێك لە مەرجەكان ئەوەیە فەرمانبەران خزمەتەكەی لە ساڵێك كەمتر نەبێت.

ئەو مەرجانەی كە بانكی ڕەشید دایناوە، بەم جۆرەیە:

1-فەرمانبەر نابێت خزمەتەكەی لە ساڵێك كەمتر بێت، واتە لە ڕێكەوتەی كە دامەزراندنی چەسپیوە.

2-بڕی پێشینەی فەرمانبەران پێنج ملیۆن دینارە

3-ئەو بڕە پارەیە بە ماوەی پێنج ساڵ دەدرێتەوە كە مانگانە بە پشكەپارەی یەكسان دەبێت.

4-ڕێژەی سوودی ئەو پێشینەیە 9%ـی ساڵانەیە، بە شێوەی پشك دەژمێردرێت و بە پشكی جێگری مانگانە دەدرێت كە لەگەڵ پشكی پێشینە، لە مانگێك دوای وەرگرتنی ئەو پارە.

5- 2%ـی ئەو بڕە پارەیەی وەردەگیرێت، لە رێوشوێنە كارگێڕێیەكاندا وەردەگیرێت.

6- ئەو كەسەی داوای بڕەپارەكە دەكات، دەبێ كەسێك ببێتە كەفیلی كە فەرمانبەری مەدەنی بێت لە فەرمانگە دەوڵەتییەكان، لە نێوانیاندا فەرمانبەرە مەدەنییەكانی هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ، كە خزمەتیان لە ساڵێك كەمتر نییە و دەبێ ئەوە بخرێتە روو كە داشكانی مووچەكەی دەگاتە 50% لە بارەی نەدانەوەی سلفەكە.

7-خۆ ئەگەر پێشتر لە پێشینەی تر سوودمەند بووبێت، دەبێ گرەنتی دانەوەی بكات و دەبێ پارەكەی تری بە شێوەی نەختینە بداتەوە.




وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د