له دوای هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و دابه‌شكردنی دوو مووچه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا، هاووڵاتییان و چین و توێژه‌كان جه‌ژنێكی خۆش و تێر به‌ڕێ ده‌كه‌ن و هاووڵاتییان ئاماده‌كارییه‌كی باشیان بۆ پێشوازی له جه‌ژنی ره‌مه‌زان كردووه و ده‌شڵێن، حكوومه‌ت توانی كارێك بكات كه فه‌رمانبه‌ران چاوه‌ڕێیان ده‌كرد و ئه‌نجامه‌كه‌شی دوو مووچه بوو.
دوای چه‌ندان مانگ له به‌رده‌وامیی سته‌می به‌غدا به‌رانبه‌ر به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و دواخستنی مووچه و نه‌دان و ده‌ستی ده‌ستیكردن به فه‌رمانبه‌ران، سیاسه‌تی برسیكردن و بیانووهێنانه‌وه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، دواجار سه‌رۆكی حكوومه‌ت رێككه‌وتنێكی كرد و خۆشیی خسته ناو ماڵی هه‌مووان و توانراوه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك، دوو مووچه وه‌ربگرێت و جووڵه‌یه‌كی باش كه‌وته بازاڕ و خه‌ڵكیش ئاماده‌كاریی ته‌واویان بۆ جه‌ژن كردووه.
رابه‌ر میرزا شاره‌زای ئابووری، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و كاره‌ی حكوومه‌ت كردی له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌م دوو مووچه، دڵی هه‌موو فه‌رمانبه‌رێكی خۆش كرد و له پاڵیشیدا خاوه‌ن دوكان و شوێنه‌كانی دڵخۆش كرد و جووڵه‌یه‌كی زۆر باشی له بازاڕ دروست كرد، ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو له جه‌ژنه‌كان فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیی نه‌یانتوانی بیكه‌ن، ئه‌م جه‌ژنه به خۆشی و به تێری به‌ڕێی ده‌كه‌ن و ئاماده‌كارییه‌كی زۆرباشیان بۆ جه‌ژن كردووه و هه‌مووانیش دڵخۆشن به‌وه.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌توانێ بازاڕ بجووڵێنێت ته‌نیا فه‌رمانبه‌ره، فه‌رمانبه‌ر پاره‌ی پێ بێت و مووچه‌ی له كاتی خۆی پێ بدرێت، ئه‌وا وا ده‌كات بازاڕ جووڵه‌ی تێبكه‌وێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر پاره‌ی پێ نه‌بێت، جووڵه‌ی بازاڕ ده‌وه‌ستێت، ئه‌و مووچه‌یه‌ی له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا درایه فه‌رمانبه‌ران، جووڵه‌یه‌كی له بازاڕ دروست كرد، هه‌ر سه‌ردانێكی بازاڕه‌كان بكه‌ی، ده‌بینی چ خه‌ڵكێك رووی تێكردووه بۆ كڕینی پێویست و شمه‌ك و كاڵای جه‌ژن.
رابه‌ر میرزا گوتی، به‌رده‌وام دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر ده‌كات كه له ماوه‌ی رابردوو به‌رۆكی فه‌رمانبه‌ر و بگره بازاڕیشی ده‌گرت، بێ بازاڕی كۆتایی دێت و هه‌موو شتێك ده‌چێته رێڕه‌وی خۆی.
بێ بازاڕی كۆتایی دێت و هه‌موو شتێك ده‌چێته رێڕه‌وی خۆی.
كاروان یوسف فه‌رمانبه‌ر، به "وشه"ی راگه‌یاند، ''له ماوه‌ی شه‌ش رۆژدا دوو مووچه‌م وه‌رگرت، ئه‌مه شتێكی زۆر دڵخۆشكه‌ر و هه‌ستێكی تایبه‌ت بوو، ئه‌وه‌ی مووچه‌خۆر بووبێت ئه‌و ماوه‌یه زۆر ئاسووده بووه، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆره فه‌رمانبه‌ر به‌هۆی نه‌دان و دواكه‌وتنی مووچه له دۆخێكی دارایی خراپ‌دا بوون، ئه‌وه‌ش وایكرد رێككه‌وتنه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ به‌غدا و ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غدا، وایكرد جه‌ژنه‌كه بۆ فه‌رمانبه‌ر ببێت به دوو جه‌ژن.
ئه‌نوه‌ر سه‌عید هاووڵاتی و خاوه‌ن كار، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌فته‌یه‌ك كه دوو مووچه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه دراوه بازاڕ جووڵه‌یه‌كی كردووه شتی وا نه‌بووه، ئه‌وه‌ی پێویستی هه‌یه ده‌یكڕێت، ئه‌وه‌ی قه‌رزار بووه قه‌رزی داوه‌ته‌وه به خاوه‌ن كار و دوكان، ئه‌وه‌ی پێویستییه‌كی هه‌بووبێت له‌و هه‌فته‌یه دووجار چووه‌ته بازاڕ و به قورسی بازاڕی كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه كراوه به‌رده‌وام بێت و مانگانه مووچه له كاتی خۆی بدرێت، له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا دۆخی دارایی ده‌چێته شوێنی خۆی و هه‌موو رێڕه‌وێكی خۆی ده‌گرێت و فه‌رمانبه‌ر ترسی له‌وه نابێت مووچه دوا ده‌كه‌وێت یان نادرێت.
وشه/ تایبه‌ت