خۆڕاگریی فەرمانبەران و شاره‌زایی سه‌رۆكى حكوومه‌ت دوای درێژەکێشانی سیاسه‌ته‌كانى به‌غدا به‌رانبه‌ر به فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له دواخستنى مووچه و نه‌دانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وایكرد سه‌رۆكى حكوومه‌ت بە شارەزاییە تایبەتییەکەی خۆی كۆتایی به كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بهێنێت.
مەسروور بارزانی سه‌رۆكى حكوومه‌ت هه‌میشه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه، به‌غدا ناتوانێت به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم برسى بكات، ده‌یگوت، كۆتایی به كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌هێنێت، له كۆتاییدا قسەکەی بردە سەر و كێشه‌ى مووچه‌ى چاره‌سه‌ركرد و ئه‌وه رووی دا کە فه‌رمانبه‌ران چاوه‌ڕێیان ده‌كرد.
ناسر ئیسماعیل، شاره‌زاى ئابوورى به "وشه"ى راگه‌یاند، بنیاتنانى ئابووریی به‌هێز و كۆتاییهێنان به كێشه‌ى دارایی پێویستى به شاره‌زایی و لێهاتوویی هه‌یه، كارنامه و به‌رنامه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بنیاتنانى ئابووریه‌كى به‌هێز و ژێرخانێكى تۆکمە بووه، كارنامه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌تیش گرنگیدان بوو به ئابووریی هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و ماوه‌ى كه حكوومه‌ت نه‌وتى ده‌فرۆشت، ئابووریه‌كى به‌هێزى هه‌بوو، هه‌موو كه‌رته‌كان بووژانه‌وه، خزمه‌تێكى زۆر كرا.
ئەو باسى له‌وه‌ش كرد، دواى ئه‌وه‌ى به‌غدا ده‌ستى به دروستكردنى كێشه كرد بۆ هه‌رێم و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌كارده‌هێنا، هه‌رچه‌نده یاسا بودجه و رێككه‌وتنى پێشتریش هه‌بوو، به‌ڵام بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى ساڵێك به‌رده‌وام به‌غدا كێشه‌ى دروست كرد و مووچه‌ى دوا ده‌خست و هه‌رجاره‌ى به بیانوویەك پاره‌ى فه‌رمانبه‌رانى دواده‌خست، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى حكوومه‌ت بۆ كۆتاییهێنان به‌و كێشه‌یه به‌رده‌وام بوو و له دواجاریش ئه‌وه‌ى كرد كه هه‌مووان چاوه‌ڕێى بوون و له به‌رژه‌وه‌ندى فه‌رمانبه‌راندا یەکلایی کرایەوە.
وەک زیاتر خستیە روو، سه‌رۆكى حكوومه‌ت هه‌رچى گرنگ و پێویست بووبێت بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كردوویه‌تى و خۆیشى پێشتر چه‌ندان جار سه‌ردانى به‌غداى كردووه و چه‌ندان جار شاندى حكوومه‌ت چوونه‌ته به‌غدا و نیازپاكیی هه‌رێم نیشان دراوه و هه‌موو داتا‌و زانیارییهكیشان راده‌ستى به‌غدا كردووه، هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى حكوومه‌ت به كۆتا گه‌یشتن و چاوه‌ڕوانى بۆ مووچه كۆتایی هات.
خه‌دیجه ته‌ها، ئه‌ندامی خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، دژایه‌تیی زۆر هه‌بوو و هه‌وڵ ده‌درا ئه‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وام بێت و به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دوا بخات چونكه له‌به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌نێكدا بوو، به‌ڵام ئه‌وانه سه‌رۆكى حكوومه‌تیان ماندوو نه‌كرد و ساردى نه‌كرده‌وه له هه‌وڵه‌كان بۆ كۆتاییهێنانى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى حكوومه‌ت هه‌میشه هه‌ر شتیك بۆ خه‌ڵكى كوردستان باش بووبێت و هه‌رشتێك له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بووبێت كردوویەتی، ئه‌وه‌شى كرا هه‌مووى له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌رانه.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كابینه‌ى نۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رووبه‌ڕووى كێشه و گرفت كرایه‌وە
ئەو باسى له‌وه‌ش كرد، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كابینه‌ى نۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رووبه‌ڕووى كێشه و گرفت كرایه‌وە و به‌رده‌وام دژایه‌تى ده‌كرا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ى كه خۆشیان له‌ناو حكوومه‌تن و له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ش ئه‌وه‌ى كرا بۆ دژایه‌تیكردنى حكوومه‌ت و لاوازكردنى كابینه‌ى نۆ و پێگه‌ى قه‌واره‌ى هه‌رێم ئەنجام درا، به‌ڵام ئه‌و جۆره هه‌وڵانه سهرۆكهوتوو نه‌بوون، به‌هۆى لێزانیی و شاره‌زایی سه‌رۆكى حكوومه‌ت، هه‌رێمى كوردستان قەیرانی زۆر له‌وه قورستری به‌ڕێ كردووە، پێداگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت وایكرد به‌غداش ناچار به رێككه‌وتن و كۆتاییهێنان به كێشه‌ى مووچه بێت و به‌رده‌وام نه‌بێت له‌و سیاسه‌ته‌ى.
لە لایەکی ترەوە عه‌لى كه‌ریم، فه‌رمانبه‌ر به "وشه"ى راگه‌یاند، فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام مووچه‌كانیان به سیاسى كراوه و هه‌ركاتێك كێشه‌یه‌ك دروست كرابێت مووچه‌ى ئه‌وان وه‌ك كارتى فشار به‌كارهێنراوه له‌كاتێكدا مووچه بابه‌تێكه له ده‌ره‌وه‌ى كێشه سیاسییه‌كان و ناكرێت قووتى خه‌ڵك به‌كار بهێنرێت و كێشه‌یان بۆ دروست بكرێت.
جێگه‌ى باسه، كێشەی مووچەی كوردستان و بە كارتكردنی بۆ گوشار لە لایەن بەغداوە، لە شوباتی 2014 دەستی پێ كرد، كاتێك نووری مالیكی بودجەی هەرێمەكەی بڕی، دواتر بەشێوەی جیاواز چارەسەری كاتیی كراوە و دواتر لە دۆخێكی تردا بەغدا وەك كارتی برسیكردن بەكاری هێناوەتەوە بۆ لاوازكردنی كوردستان، بەڵام هیچ كات حكوومەتی هەرێم ئامادە نەبوو دەست لە مافە دەستوورییەكانی خۆی هەڵبگرێت و مل بۆ ئەو گوشارانە بدات.
وشه/ تایبه‌ت