منداڵێكی تازە لەدایكبوو لە بەردەم مزگەوتێك دۆزرایەوە

:: PM:03:35:13/04/2024 ‌
پۆلیسی بابل رای دەگەیەنێت، هێزەكانی پۆلیس منداڵێكی تازە لەدایكبوویان لە بەردەم مزگەوتێكی بابل دۆزیوەتەوە.

ئەمڕۆ شەموو 13ـی نیسان،  فەرماندەیی پۆلیسی بابل بڵاوی كردووەتەوە، توانیان منداڵێكی تازە لەدایكبوو بدۆزنەوە كە لە نزیك یەكێك لە مەزارگە ئاینییەكان لە شارۆكەی هاشمیە لە باشووری پارێزگاكە جێهێڵرابوو.

باس لەوەش كراوە، سەرەتای دۆزینەوەی منداڵە بەو شێوەیە بوو كە زانیاری گەیشتووەتە بەشی پۆلیسی هاشمیە، لەبارەی بوونی منداڵێكی تازە لەدایكبوو كە لە نزیك یەكێك لە مەزارگە ئاینییەكانی شارۆكەكە كە فڕێ دراوە.

ئاماژەی بەوەش كراوە، دەستبەجێ هێزێك لە بەڕێوەبەرایەتییەكە بەرەو شوێنەكە ڕۆیشتن، منداڵەكە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەلهاشمیە بۆ وەرگرتنی چاودێری پێویست.

ئێستە پۆلیسی هاشمیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكە كردەوە و ڕێوشوێنی یاسایی پێویستی گرتەبەر، تا ئێستە كەسوكاری دیاری نەكراوە.



وشە - رامیار جەواد