بانكی ناوەندی عێراق بۆ دابەزاندنی نرخەكەی زۆرترین دۆلار دەخاتە بازاڕ

:: PM:03:37:18/04/2024 ‌
بانكی ناوەندی عێراق بۆ پاڵپشتی دینار و بەهێزكردنی بەهاكەی، زۆرترین دۆلار دەخاتە بازاڕ و پاڵپشتی بازرگانان بۆ كڕینی كەلوپەل لە دەرەوەی عێراق خستەڕوو.

ئەمڕۆ پێنجشەم 18ـی نیسان، بەپێی راگەیەنراوەكەی بانكی ناوەندی، ئەمڕۆ بڕی 269 ملیۆن و 62 هەزار و 701 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 251 ملیۆن و 302 هەزار و 701 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 17 ملیۆن و 760 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.

لەگەڵ بڵاوكردنەوەی لیستی ئەمڕۆی دۆلار لە بازاڕەكان، نرخی دۆلار رووی لە دابەزین كرد، لە سەعات سێی دوای نیوەڕۆ 100 دۆلار دابەزی بۆ 147 هەزار و 550 دینار كە راستەوخۆ كاریگەری هەبوو.

عێراق بەپێی یاسای بودجە لە ساڵی 2023 نرخی 100 دۆلار بە 131 هەزار دینار بۆ دیاری كردووە، بەڵام تا ئێستە نرخەكەی لە بازاڕ بەرزە سەڕەرای چەندان رێكاری ناوخۆ و دەرەكی، تا ئێستە نەتوانراوە بگاتە ئەو نرخەی دیاری كراوە.





وشە - رامیار جەواد