بەهۆی بۆردمانی توركیا پێشمەرگەیەك شەهید بوو

:: AM:09:28:19/04/2024 ‌
بەهۆی بۆردمانی فڕۆكەی توركیا لە سنووری سیدەكان بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاووڵاتییەك شەهید بوو كە پیشەی پێشمەرگەیە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی ناوردارۆك لە سنووری سیدەكان بەهۆی بۆردمانی فڕۆكەوە هاووڵاتییەك شەهید بوو.

باس لەوە دەكرێ ئەو هاووڵاتییەی بەر بۆردمانەكە كەوتووە، ناوی (س. ق)ـە و تەمەنی 38 ساڵانە. پیشەشی پێشمەرگە بووە.



وشە - رامیار جەواد