سوپای ئیسرائیل ڕای گه‌یاند، باشووری لبنانیان بۆردمان كرد، ئه‌مه‌یش له دوای ئه‌وه دوێنێ حزبوڵای لبنان چه‌ند درۆنێكی ئاراسته‌ی باكوری ئیسرائیل كرد و به‌م هۆیه‌شه‌وه چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویان دا.
ئه‌مڕۆ 20ی نیسان سوپای ئیسرائیل
ڕای گەیاند، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باشووری لبنان و له هێرشه‌كه‌دا زیانی گه‌وره‌یان به‌ر ژێرخانی سه‌ربازی حزبوڵا گه‌یاندووه، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ ناوچه‌كانی ''به‌یت حه‌نوون'' بووه كه به دیاریكراوی ده‌كاته باشووری لبنان.
سوپای ئیسرائیل ده‌ڵێ، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا هێزی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی چه‌ندان پێگه‌ی حزبوڵای لبنانی له باشووری لبنان كردووه‌ته ئامانج، باڵه‌خانه‌ی حزبوڵا و بنكه سه‌ربازییه‌كانیان له دیارترین ئه‌و شوێنانه‌ن كه ئیسرائیل بۆردمانی كردوون.
به‌مدواییه شه‌ڕی نێوان حزبوڵای لبنان و ئیسرائیل گه‌یشتووه‌ته لووتكه و هه‌ردوولا زیانی گیانییان پێ كه‌وتووه، به‌ڵام ئیسرائیل به شێوازێكی توندتر وه‌ڵامی هێرشه‌كانی حزبوڵای لبنان ده‌داته‌وه، ئێسته سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات بووه‌ته زۆنێك كه هیچ كه‌س بۆی نییه پێیدا تێپه‌ڕ ببێت، هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی حزبوڵا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، بووه‌ته هۆی په‌كخستنی ئابووریی كشتوكاڵی ئیسرائیل.