دوای مانگێك تەرمێك دۆزرایەوە

:: PM:02:26:20/04/2024 ‌
تیمەكانی بەرگریی شارستانیی دهۆك دوای مانگێك لە گەڕان، توانییان تەرمی هەرزەكارێكی 15 ساڵان بدۆزنەوە.

ئەمڕۆ شەموو 20ـی نیسان، كاروان حاجی كە چالاكێكی دهۆكە، بە "وشە"ـی راگەیاند، دوای مانگێك لە پرۆسەی گەڕان، تیمەكانیان توانییان لە بەنداوی مووسڵ بە دیاریكراوی ئەو بەشەی رووباری دیجلە، تەرمی ئەو گەنجە ئێزیدییە بدۆزنەوە كە لە رۆژی 19-03-2024، لە سنووری خانكێی سەربە سێمێل لافاو لەگەڵ خۆی بردبووی.

زیاتر گوتی، تەرمەكە لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانی ڕەوانەی پزیشكی دادی دهۆك كراوە.

باسی لەوەش كرد، ئەو هەرزەكارە ناوی رۆژڤان ئیدریسە و مانگێك پێش ئێستە بەهۆی لافاوەكەی دهۆك، كەوتە ناو رووباری دیجلە و ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە.

رۆژڤان تەمەنی 15 ساڵ بوو، بەردەوام تیمەكانی بەرگریی شارستانی بەدوای دەگەڕان.



وشە - رامیار جەواد