کەشناسی بە فەرمی رەوشی کەشوهەوای سبەی راگەیاند

:: PM:03:32:20/04/2024 ‌
بەپێی پێشبینییەکانی بەشی کەشوهەوا، سبەی یەکشەم بارانی پچڕپچڕ لە هەرێمی کوردستان دەبارێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، سبەی یەکشەم، ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێ کات و شوێن نمەبارانی پچڕپچڕ دەبێـت.

هەندێک جاریش تاوەباران و هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت
هەندێک جاریش تاوەباران و هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم.

پلەکانی گەرما 3-5 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.
خێرایی با مامناوەند دەبێت بە 10-20 کم/س.
ئاراستەی با لە باکوورى خۆرئاواوە دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێ:

 
هەولێر : 28
سلێمانی : 25
دهۆک : 26
کەرکوک : 29
هەڵەبجە : 27
زاخۆ : 26
سۆران : 24
حاجی ئۆمەران : 16
گەرمیان : 31
 


وشە - وشه‌