سێ مووچه‌ی فه‌وتاوی ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌ران كه به‌غدا نه‌یناردووه، له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراقه و پێویسته به‌غدا بیداته‌وه به فه‌رمانبه‌ران، چونكه ئه‌وكاته پاره له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ مووچه نێردراوه و نابێ هیچ بیانووێك بۆ ئه‌و سێ مووچه‌یه هەبێت.
نه‌جوا كاكه‌یی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو له‌و مانگانه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم فه‌وتاوه، یاسای بودجه هه‌بووه، كه‌واته ئه‌و سێ مووچه‌یه ده‌بێت به‌غدا بیداته‌وه به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر به‌غدایه وه‌ك فه‌رمانبه‌رانی عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكات و مووچه‌یان پێبدات له كاتی خۆیدا.
زیاتر گوتى، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌ر مووچه‌یه‌ك، مووچه‌یه‌كی فه‌وتاوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدرێته‌وه و به‌و جۆره هه‌ر سێ مووچه‌كه‌یان پێ ده‌درێته‌وه.
حه‌سه‌ن مارف، مامۆستا به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و سێ مووچه‌ی ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌ران كه فه‌وتاوه، كاتی خۆی به‌غدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی مووچه‌ی نه‌ده‌نارد و دوایدهخست و به‌ناوی قه‌رزه‌وه مووچه‌ی ده‌نارد له ئه‌ستۆی به‌غدایه، چونكه ئه‌وكات یاسای بودجه هه‌بووه و رێككه‌وتنیش هه‌بووه له‌سه‌ر به‌غدایه بیداته‌وه، سێ مانگ مووچه بۆ فه‌رمانبه‌ران زۆره و ناكرێ به‌غدا پاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراقی دابێت و هی هه‌رێم نه‌دا.
ساڵی رابردوو به‌غدا مووچه‌ی مانگی 10 و 11 و 12ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانى نه‌ناردووه و به‌هۆیه‌وه ئه‌و سێ مووچه‌یه ده‌بێت به‌غدا بیدات.