توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای دەكات، ئەوانەی كاری قورس دەكەن، مێشكیان باشتر ئیش دەكات لەوانەی لە ئیسراحەتدان، ئەمەش واتە ئەو هەژارانەی تاوێك دەخوێنن و تاوێك ئیش دەكەن، ئیشەیەكیان وا دەكات مێشكیان چالاكتر بێت و ئەگەری تووشبوونیشیان بە بیرچوونەوەی پیری كەمترە.
توێژەران ئەوەشیان خستووەتە ڕوو، لە كارەكەتدا تا مێشكت ماندووتر بێت، زیاتر پارێزراویت لە تووشبوون بە خەڵەفان و بیرچوونەوە و داهاتووی تەمەنت لە مەترسیدا نییە.
ئەم توێژینەوەیە كە زانكۆی ئۆسلۆ لە نەرویج كردوویەتی، تاقیكردنەوەی لەسەر حەوت هەزار كەس كردووە كە 305 پیشەی جیاوازیان هەبووە و سەرنجیان داوەتە هاندانی زانیاریی مێشكیان داخۆ كام جۆرە ئیشە زیاتر مێشكیان بۆ فێربوون دەكاتەوە؟
لە توێژینەوەكەدا، بەپێی بواری جیاواز ئیشەكانیان دابەش كرد، ئەوانەی زۆر ئیشێك دووبارە دەكەنەوە لەگەڵ ئەوانەی كەمتر و زۆر شێوەی تر.