ئەردۆغان بۆ نانی ئێوارە لە هەولێر دەبێت

:: PM:05:46:22/04/2024 ‌
لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی هەولێر دەكات و لەلایەن بەرپرسانی باڵاوە، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی پایتەخت پێشوازی لێ‌ دەكرێت. 

تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە و بەگوێرەی ئامادەكارییەكانی پرۆتۆكۆڵ، نزیكی سەعات حەوت بۆ 7:30ی ئێوارە، ئەردۆغان دەگاتە هەولێر و سەرەتای كۆبوونەوەكانی لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان دەبێت. 

دواتر ئەردۆغان دەچێتە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و لەگەڵ سەرۆكی هەرێم، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان كۆبوونەوەیەكی فراوان بەڕێوە دەچێت. 

بۆ سەعات 8:30 ئامادەكاری بۆ ئێوارەخوانێك كراوە كە لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێ. 

ئەردۆغان ئەمڕۆ سەردانی بەغدای كرد، لەگەڵ سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی گوتیان، 24 رێككەوتنی هاوبەشیان واژوو كردووە.


وشە - وشه‌