سوپای ئۆكراینا بڵاوی كرده‌وه، رووسیا 20 تا 25 هه‌زار سه‌ربازی ئاماده كردووه تا هێرش بكاته سه‌ر شاری ستراتیجیی ''چه‌سیفیار'' و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا.
شاره‌كه كه‌وتووه‌ته هه‌رێمی دۆنێتسك كه به‌شێكی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رووسیاوه داگیر كراوه. شاره‌كه ئێسته له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆكراینادایه، به‌ڵام ئۆكراینا ده‌ڵێت ویستی رووسیا ئه‌وه‌یه تا نۆی مانگی ئایار بیخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه.
رۆژی نۆی ئایار بۆ رووسیا گرنگییه‌كی مێژوویی هه‌یه، رووسیا له‌م رۆژه‌دا جه‌ژنی كۆتاهاتنی جه‌نگی دوومی جیهانی ده‌گێڕێت و به ئاماده‌بوونی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا، نمایشێكی سه‌ربازی به‌ڕێوه ده‌چێت.
نه‌زه‌ر ڤلوشین گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی سوپای ئۆكراینا له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، باسی له‌وه كردووه كه دۆخی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه كه‌مێك ئاڵۆزه و خه‌ریكن هێڵی به‌رگریی به‌هێز ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رووسیا نه‌توانێ شاره‌كه داگیر بكات.
رووسه‌كان له دوو شاری ستراتیجیی تر به ناوه‌كانی كراماتورسك و ئۆسلۆیانسك نزیك ده‌كه‌ونه‌و
ئه‌و روونی كرده‌وه، 20 تا 25 هه‌زار سه‌رباز ئاماده كراون بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌و شاره‌ی ئۆكراینا و ئه‌گه‌ر داگیر بكرێت، ئه‌وا رووسه‌كان له دوو شاری ستراتیجیی تر به ناوه‌كانی كراماتورسك و ئۆسلۆیانسك نزیك ده‌كه‌ونه‌وه.
به‌گوێره‌ی ''
عه‌ره‌بیه'' له مانگه‌كانی رابردوودا به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی یارمه‌تییه‌كانی رۆژئاوا به ئۆكراینا، سوپای رووسیا پێشڕه‌وی كردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، تا ئاستێكی زۆر توانا به ئۆكراینا ببه‌خشێته‌وه و به‌هێزیان بكاته‌وه.
جه‌نگی ئۆكراینا و رووسیا له 24ی شوباتی ساڵی 2022 ده‌ستی پێ كرد، رووسیا ئامانجی بوو له ماوه‌یه‌كی كورتدا ته‌واوی ئۆكراینا داگیر بكات، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و ته‌نیا له‌م ناوچانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا پێشڕه‌وی كردووه كه پێشتریش به‌شی زۆریان له ژێر كۆنترۆڵی ئۆكراینادا نه‌بوون.