به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بووه له ته‌قینه‌وه‌ی باڵوێزی ئیسرائیل له ئه‌رجه‌نتین و بنكه‌یه‌كی جووه‌كانی ته‌قاندووه‌ته‌وه له ساڵی 1994، ئه‌رجه‌نتین داوای گرتنی ئه‌حمه‌د وه‌حیدی وه‌زیری ناوخۆی ئێران ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی نیسان پێگه‌ی ''
تایمزی ئیسرائیل'' بڵاوی كرده‌وه، ئه‌رجه‌نتین پێی وایه ئه‌حمه‌د وه‌حیدی وه‌زیری ناوخۆی ئێران كه سه‌رۆكی هێزه‌كانی قودسی سوپای پاسداران بووه، هه‌ستاوه به ته‌قینه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئیسرائیل له ''بۆنس ئایرس''ی پایته‌ختی ئه‌رجه‌نتین و په‌یمانگه‌یه‌كی جووه‌كان له ساڵی 1994دا، تێیدا 89 كه‌س بوونه قوربانی و 300 كه‌سیش بریندار بوون.
تەقینەوە گەورەکە بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی ئێران بووە
ئه‌رجه‌نتین داوا له پاكستان و سریلانكا ده‌كات كه ئێسته وه‌حیدی له‌و دوو وڵاته گه‌شت ده‌كات، وه‌زیره‌كه‌ی ناوخۆی ئێران بگرن، ساڵانێكه هه‌ریه‌كه له ئه‌رجه‌نتین و ئیسرائیل باس له‌وه ده‌كه‌ن حزبوڵای لبنان ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئیسرائیلی له ئه‌رجه‌نتین ئه‌نجام دابێت، ئێسته ئه‌رجه‌نتین ده‌ڵێ، به‌رپرسی یه‌كه‌می ته‌قینه‌وه‌كه وه‌زیری ناوخۆی ئێران بووه و ده‌بێت بگیرێت.
ته‌قینه‌وه‌كه گه‌وره‌ترین ته‌قینه‌وه بوو له مێژووی ئه‌رجه‌نتیندا و تێیدا جووه‌كان كرانه ئامانج.