سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێران چه‌ند ڕۆژێكه له دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئیسفه‌هان، ده‌ستی كردووه به پڕوپاگه‌نده و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی دروست كردووه، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل ترسنۆكانه بووه و هیچ زیانێكی نه‌بووه، به‌ڵام ئێسته ئاژانسی جیهانی ''ئه‌سۆشیه‌تد پرێس'' نوێترین وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا به ڕوونی ده‌بینرێت، سیستمی به‌رگریی S-300ی ڕووسی تێكشكێنراوه.
ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تد پرێس له ڕێی وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان، به‌رپرسانی باڵای ئێران به‌درۆ ده‌خاته‌وه و له وێنه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، بنكه‌ی به‌رگریی ئاسمانی ئێران له شاری ئیسفه‌هان تێكشكێنراوه و ڕادار و ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی سیستمی به‌رگریی ئێران كاریگه‌ری نه‌بووه و نه‌توانراوه مووشه‌كه‌كانی ئیسرائیل ئاشكرا بكات و بیانخاته خواره‌وه.
هه‌رچه‌نده هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران سنووردار بوو و هاوپه‌یمانانی ته‌لئه‌بیب زۆریان له بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكی كابینه‌ی جه‌نگ كرد، هێرشی كوشنده نه‌كاته سه‌ر ئێران، به‌ڵام ئیسرائیلییه‌كان كاری خۆیان كرد و به بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت یه‌ك مووشه‌كیان بخرێته خواره‌وه، سیستمی به‌رگریی ئێرانیان تێك‌شكاند.
دوای ئه‌وه‌ی ئێران زیاتر له 300 مووشه‌ك و درۆنی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد و هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو، ئیسرائیل به هێرشێكی سنووردار و مامناوه‌ند بنكه‌ی سه‌ربازی و به‌رگری ئاسمانی ئێرانی له ئیسفه‌هان، له نزیك پێگه‌یه‌كی ئه‌تۆمی ئێرانه‌وه تێك شكاند.
لە عێراقەوە ئیسفەهان بۆردومان کراوە
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌دواداچوونه‌كانی ئێران بۆ هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل و په‌یامی به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئیسرائیل هێرشی نه‌كردووه‌ته سه‌ریان، یان هێرشه‌كه بێ كاریگه‌ر بووه، دووره له ڕاستی و له شه‌وی هێرشه‌كه، ئیسرائیل له ڕێی فڕۆكه‌ی جه‌نگی مۆدێرنه‌وه ئاسمانی سووریا و عێراقی به‌زاندووه و له‌وێوه هێرشی مووشه‌كی كردووه‌ته سه‌ر ئیسفه‌هان.
به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیله‌وه فشۆڵی و كه‌له‌به‌ری سیستمی به‌رگریی ئاسمانی ئێران ده‌ركه‌وت، له ڕێی سیستمه ڕووسییه كۆنه‌كانه‌وه، تاران ناتوانێ ته‌نانه‌ت خۆی له هێرشی مووشه‌كی مامناوه‌ندی ئیسرائیل بپارێزێت.
ئێران پێویسته ددان به شكسته‌كه‌یدا بهێنێت، ئێسته به‌رپرسانی باڵای ڕژێمی ئیسلامی، له پلانیاندایه داوا له ڕووسیا بكه‌ن ڕاداری سیستمه‌كانیان بۆ چاك بكاته‌وه و مۆسكۆ سیستمی به‌رگریی نوێیان پێ بفرۆشێت.