پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌

:: PM:02:29:24/04/2024 ‌
نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، په‌یامێكی‌ سه‌ره‌خۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ ده‌سپاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرد به‌هۆی‌ كۆچی‌ دوایی دایكییه‌وه‌. 

له‌ په‌یامه‌كه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا هاتووه‌، بۆ كۆچی‌ دوایی خوالێخۆشبووی‌ دایكتان، سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ ئێوه‌ و ماڵباته‌كه‌تان ده‌كه‌م و هاوبه‌شی‌ خه‌متانم. 

هه‌روه‌ها له‌ په‌یامه‌كه‌دا باس له‌وه‌یش كراوه‌، " له‌خوای‌ مه‌زن داواكارم گیانی‌ به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانی‌ خۆی‌ شاد بكات و ئارامی‌ و دڵنه‌وایی به‌ ئێوه‌ و هه‌مووان ببه‌خشێت و هیوای‌ ته‌مه‌ن درێژی‌ سه‌لامه‌تیتان بۆ ده‌خوازم.



وشە - وشه‌