مارچێلۆ ریبلۆ دیسوسا سه‌رۆك كۆماری پورتوگال رای گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی له مێژوودا به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می كۆیله‌داری و كۆلۆنیالیزم ئه‌نجامی داوه به‌رپرسیاره، بۆیه پێی باشه قه‌ره‌بووی به‌شێك له‌و تاوانانه بكاته‌وه.
له ماوه‌ی 400 ساڵ له قۆناغی كۆلۆنیالیزم لانی كه‌م 12 ملیۆن و 500 هه‌زار ئه‌فریقی له گونده‌كانیان رفێنران، به‌هۆی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان بۆ وڵاتی زۆر دوور گواسترانه‌وه و به كۆیله فرۆشران.
ئه‌وانه‌ی له‌و گه‌شته‌دا به زیندوویی ده‌رده‌چوون، له كێڵگه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی به‌رازیل و كارائیب كاریان ده‌كرد و به‌رهه‌می ماندووبوونه‌كه‌یان كه‌سانی تر ده‌یانخوارد.
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فه‌ردا، له‌و ماوه‌یه‌دا پورتوگال نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن ئه‌فریقی كرده كۆیله كه زیاتر له هه‌ر وڵاتێكی تری ئه‌وروپی، ئه‌و تاوانه‌ی به‌رانبه‌ر ئه‌فریقییه‌كان كردووه.
ته‌نانه‌ت له قوتابخانه‌كانیش هیچ وانه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و مێژووه ره‌شه ناخوێنرێت
سه‌رۆك كۆماری پورتوگال گوتی، له رابردوودا پورتوگال به‌رپرسیارێتیی قبووڵ نه‌كردووه و ته‌نانه‌ت له قوتابخانه‌كانیش هیچ وانه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و مێژووه ره‌شه ناخوێنرێت. به پێچه‌وانه ئه‌وكاته‌ی كه پورتوگال وڵاتانی وه‌ك ئه‌نگۆلا، مۆزه‌مبیق، به‌رازیل، ته‌یمووری رۆژهه‌ڵات و هه‌ندێك ناوچه‌ی هیندستانی داگیر كردبوو، وه‌ك شانازییه‌كی نیشتمانی له قوتابخانه‌كانی وڵات یاد ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و له رێوڕه‌سمێكدا به رۆژنامه‌نووسانی گوت، ''پورتوگال به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌گرێت و ده‌بێت ئه‌و تاوان و كوشتن و بڕینانه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه. ده‌بێت ته‌واوی ئه‌و كاڵا و شتومه‌كانه‌ی به تاڵان براون و نه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه، بیانگه‌ڕێنینه‌وه و ده‌بێت رێیه‌ك بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چۆن قه‌ره‌بووی ئه‌و رابردووه بكه‌ینه‌وه.''