توماج ساڵحی هونه‌رمه‌ندی ناڕازی كه له ڕه‌وتی بزووتنه‌وه‌ی "ژن، ژیان، ئازادی" ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی ئیسفه‌هان به تۆمه‌تی "فه‌ساد فێلئهرز" سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ئه‌میر ڕه‌ئیسیان یه‌كێك له پارێزه‌ره‌كانی توماج ساڵحی رای گه‌یاند، لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی ئیسفه‌هان له كرده‌وه‌یه‌كی كه‌م وێنه‌دا، سزای دیوانی باڵای وڵاتی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ساڵی 2022ی توماج ساڵحی جێبه‌جێ نه‌كرد و به "ئیرشاد" خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و سزایه و پێداگریی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دادگای سه‌ره‌تایی، سزاكه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
بەگوێرەی رێکخراوی مافی مرۆڤی
هەنگاو ئه‌و هونه‌رمه‌نده له سه‌رده‌می شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" گیرا و پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌و لقه به هه‌مان تۆمه‌ت سزای شه‌ش ساڵ و سێ مانگ به‌ندكردن و به تۆمه‌تی سووكایه‌تی به خومه‌ینی و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاته دژبه‌ره‌كان، بێبه‌ری كرا و وه‌ك سزای زیاده، قه‌ده‌غه‌بوونی ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه له ئێرانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
توماج ساڵحی ئێواره‌ی 27ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 2023، دوای تێپه‌ڕكردنی یه‌ك ساڵ و 21 ڕۆژ به‌ندكردن كه 252 ڕۆژی له ژووری تاكه‌كه‌سیدا تێپه‌ڕ كردبوو، دوای ئه‌وه‌ی كه سزای شه‌ش ساڵ و سێ مانگ به‌ندكردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن لقی 39ی دادگای باڵای ئێران ڕه‌ت كرایه‌وه، به دانانی بارمته تا كاتی كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی و به شێوه‌ی كاتی، له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی ئیسفه‌هان ئازاد كرا.
ئه‌و له دووه‌م مانگی ده‌ستپێكردنی خۆپێشاندانه‌كان كه دواتر به شۆڕشی ژینا ناسرا
ئه‌و له دووه‌م مانگی ده‌ستپێكردنی خۆپێشاندانه‌كان كه دواتر به شۆڕشی ژینا ناسرا، له گوندی گێردبیشه‌ی سه‌ربه به‌شی گه‌ندۆمانی شاری برووجێن له پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
توماج ساڵحی بۆ جاری دووه‌م له كۆتایی پایزی 2023 له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له هێزه ته‌ناهییه چه‌كداره‌كان له شاری بابۆل، له‌گه‌ڵ توندوتیژی و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دواتر بۆ گرتووخانه‌ی ده‌ستگردی شاری ئیسفه‌هان گواسترایه‌وه و تا ئێسته له‌م گرتووخانه‌یه راگیراوه.