میدیاكانی ئێران ئاشكرایان كرد كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا، به هه‌زاران تۆن مریشك ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی عێراق ده‌كرێت. ئه‌م رووداوه نرخی مریشك له عێراق و هه‌رێمی كوردستان داده‌به‌زێنێت و زیان به‌ر خاوه‌ن پڕۆژه‌كانی په‌له‌وه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
عه‌لی ئیبراهیمی به‌ڕێه‌وه‌به‌ری گشتیی یه‌كێتیی په‌له‌وه‌رگه‌كانی ئێران رای گه‌یاند، له كۆتایی زستانه‌وه له ئێران به‌رهه‌می مریشك له سه‌رووی پێداویستییه‌كانه، بۆیه به پێویستی زانیوه به‌رهه‌مه زیاده‌كه له بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ساغ بكه‌نه‌وه.
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، زۆریی به‌رهه‌م وایكردووه نرخی مریشك دابه‌زێت و زیان به خاوه‌ن په‌له‌وه‌رگه‌كانی مریشك بگات.
به‌گوێره‌ی ئیلنا، ئه‌و روونی كرده‌وه ساڵی رابردوو نزیكه‌ی هه‌زار و 100 تۆن مریشكیان هه‌نارده‌ی عێراق كرد، له هه‌وڵدان تا هه‌شتی رۆژی تر پێنج هه‌زار تۆن مریشك ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی عێراق بكه‌ن كه له شێوه‌ی مریشكی به‌ستوو ده‌نێرێت.
له هه‌رێمی كوردستان و عێراقیشدا مریشك له سه‌رووی پێداویستی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت
جێی باسه مریشك له كاتێكدا ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی عێراق ده‌كرێت، له هه‌رێمی كوردستان و عێراقیشدا مریشك له سه‌رووی پێداویستی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ته‌نیا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا نرخی مریشك بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك 500 دیناری تر هه‌رزان بووه، ئێسته له بازاڕ به دوو هه‌زار و 250 دینار ده‌فرۆشرێت.
ئه‌گه‌ر ئێران له رۆژانی داهاتوودا ده‌ست به هه‌نارده‌كردنی ئه‌و قه‌باره زۆره‌ی مریشك بۆ عێراق بكات، ئه‌وا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مریشكی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت و له‌وانه‌یه نرخی مریشك زیاتریش دابه‌زێت. هه‌رێمی كوردستان خۆی به‌شێك له به‌رهه‌مه زیاده‌كه‌ی له بازاڕه‌كانی عێراق ساغ ده‌كاته‌وه، له‌و كاته‌شدا زۆریی خستنه‌ڕوو له دوو شوێنه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌شی دابه‌زێت.