بە فەرمانی مەسروور بارزانی ناونووسكردنی كەمئەندامان دەست پێ دەكاتەوە

:: PM:03:46:25/04/2024 ‌
وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، پرۆسەی ناونووسكردنی نوێی كەمئەندامانی كوردستان دەست پێ دەكاتەوە كە زیاتر لە 10 ساڵە وەستاوە. 

ئەمڕۆ پێنجشەم 25ی نیسان، وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، دوای وەستانی زیاتر لە 10 ساڵ لە پرۆسەی ناونووسكردنی نوێی كەمئەندامانی كوردستان، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ڕەزامەندیی وەرگیرا بۆ ئاراستەكردنی ناوی ئەو كەمئەندامە نوێیانەی كە لە قۆناغی یەكەم زیاتر لە 13 هەزار كەس پشكنینیان بۆ كراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە ناونووسینەكە بە مەبەستی دابینكردنی "مینحە"ی كەمئەندامی، نووسراو ئاراستەی وەزارەتی دارایی حكوومەتی عێراق دەكرێت، بەمەبەستی داواكردنی تەرخانی دارایی بۆ جێبەجێكردنی داوای وەزارەت.



وشە - وشه‌