له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆری پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون هه‌ن، كه به‌شێكی زۆریان ته‌واو نه‌كراون، به‌ڵام به‌هۆی فێڵی چه‌ند كۆمپانیایه‌ك له خواردنی پاره‌ی هاووڵاتییان، ئێسته ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه ته‌واو نه‌كراون كه‌متر خواستیان له‌سه‌ره به‌راورد به‌و پڕۆژانه‌ی كه ته‌واو كراون و خه‌ڵك تێیاندا نیشته‌جێیه.
دوێنی ئاشكرا بوو، له‌لایه‌ن خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی خانووبه‌ره، پاره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان بردراوه كه خه‌ڵك ویستوویانه پڕۆژه‌ی پێ بكڕن، به‌ڵام ئێسته نه پڕۆژه‌كه بوونی هه‌یه و پاره‌ی هاووڵاتییانیش ماوه.
زانا هیوا خاوه‌نی یه‌كێك له كۆمپانیاكانی خانووبه‌ره‌یه به "وشه"ی گوت، به‌هۆی بوونی چه‌ند حاڵه‌تێك له خواردنی پاره‌ی هاووڵاتییان ئێسته خواست له‌سه‌ر یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و پڕۆژه‌ی ته‌واونه‌كراو نه‌ماوه، به‌ڵكو خه‌ڵك زیاتر له‌و پڕۆژانه ده‌كڕن كه ته‌واو كراون و خه‌ڵك تێیاندا نیشته‌جێییه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه له بازاڕی خانووبه‌ره‌دا، متمانه له هه‌موو شتێك گرنگتره، وا باشه خه‌ڵك به ئاسانی پاره‌ی خۆیان نه‌خه‌نه پڕۆژه‌یه‌كه‌وه كه به ته‌واوی لێی دڵنیا نه‌بن، چونكه پڕۆژه‌ی ته‌واو كرا‌و هه‌ن و خه‌ڵك ئێسته دوای كڕینی راسته‌وخۆ بۆ داهاتێكی تر به كرێی ده‌ده‌نه‌وه.
له ماوه‌ی رابردوودا، حاڵه‌تی زۆری خواردنی پاره‌ی هاووڵاتییان هه‌بووه له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێن و كۆمپانیاكانه‌وه، ئه‌وه‌یش به ته‌واوی متمانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه نه‌هێشتووه كه هێشتا ته‌واو نه‌كراون و خه‌ڵك تێیاندا نیشته‌جێ نییه، چونكه خه‌ڵك ترسی هه‌یه كه ئه‌و پڕۆژانه ته‌واو نه‌كرێن.