سەعاتی دەوڵەمەندترین کەسی سەر کەشتیی تایتانیک فرۆشرا

:: PM:05:51:28/04/2024 ‌
سەعاتی دەوڵەمەندترین کەسی سەر کەشتیی تایتانیک لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشرا، دەوڵەمەندەکە ناوی جۆن جاکۆب ئاستۆر بووە و سەعاتەکەی ئاڵتوون بووە. 

ئەمڕۆ یەکشەم 28ى نیسان، پێگەی ''سکای نیوز'' بڵاوی کردەوە، سەعاتەکەی دەستی جۆن جاکۆب ئاستۆر دەوڵەمەندترین کەسی ناو کەشتییە بەناوبانگەکەی تایتانیک کە ئاڵتوون بوو، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە بڕی یەک ملیار و 175 ملیۆن پاوەنی بەریتانی فرۆشرا. 

سەعاتەکە لە جۆری قیبلەنمای کۆن بووە و دەستی نەبووە، تەواوی ئاڵتونی سەعاتەکە بە زنجیرەکەشییەوە قیراتی 14 بووە، ئاستۆر لە کەشتییەکەدا لە کۆتا ساتەکان بەدەم داگیرساندنی جگەرەیەکەوە ژنەکەی ڕزگار کردووە و خۆی هەڵداوەتە بەلەمێکی بچووکترەوە. 

سەعاتەکە بە لەشی دەوڵەمەندترین کەسی ئەو کاتەوە چەسپا بوو و لەو کاتەوە هەڵگیراوە تا ئێستە، بۆ کات و سەردەمی خۆی ئاستۆر، ئیلۆن مەسکی ئێستە بووە و زیاتر لە چەند ملیار دۆلارێکی پارەی ئێستەی هەبووە.


وشە - ئارا هێمن