تۆماس فرێدمان شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی له گۆشه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ی ''
نیویۆرك تایمز'' ده‌نووسێ، ئیسرائیل ده‌بێت خۆی یه‌كلا بكاته‌وه و له نێوان ڕه‌فه‌ح و ڕیاز یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت، هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌مدواییه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌م پرسیاره‌دا بۆ ئیسرائیل كۆتایی پێ هاتووه، ئایا ته‌لئه‌بیب ڕه‌فه‌حی ده‌وێت یان ڕیاز؟
ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان هه‌ڵبژێرێت و بچێته ناو ڕه‌فه‌ح، ئه‌وا ته‌لئه‌بیب زیاتر له دنیا داده‌بڕێت و ئیداره‌ی نه‌ته‌نیاهۆ له‌گه‌ڵ بایدن به ته‌واوه‌تی لێك ده‌ترازێن، به‌ڵام ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ سعوودیه و جێگیركردنی هێزێكی ئاشتی كه پێكهاتبێت له سوپای وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و هه‌روه‌ها پشوودان به سوپای ئیسرائیل، زیانێكی كه‌متری بۆ ئیسرائیلییه‌كان ده‌بێت وه‌ك له داگیركردنی ڕه‌فه‌ح و درێژه‌پێدان به شه‌ڕێكی بێ كۆتا و بێ پلان.
له ئه‌گه‌ری ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، تاكه سازشی ئیسرائیلییه‌كان بریتی ده‌بێت له به‌ڵێندان به ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان به‌وه‌ی كه كار ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی ڕیفۆرمكراو بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی فه‌له‌ستینی، به‌ڵام ده‌ستكه‌وتی ئه‌و سازشكردنه له به‌رانبه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی، بریتی ده‌بێت له پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی به‌هێزی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عه‌ره‌ب و ئیسرائیلییه‌كان، ئه‌مه‌یش دڵنیامان ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی شه‌ڕی غه‌زه شه‌ڕێكی تاهه‌تایی نابێت و ئیسرائیل له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه ددانی پێدا ده‌نرێت.
تاكه خه‌می من ئه‌وه‌یه كه تا ئێسته هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی ئیسرائیلی نه به‌وانه‌ی كه له ده‌سه‌ڵاتن و نه به‌وانه‌شی كه ئۆپۆزسیۆنن، ئه‌و دوو بژارده‌یه‌یان بۆ ئیسرائیلییه‌كان شی نه‌كردووه‌ته‌وه، ئایا له نێوان بوون به ده‌وڵه‌تێكی دابڕاو، یان بوون به هاوپه‌یمانێكی به‌هێز، كامیان هه‌ڵده‌بژێرن.
تۆڵەکردنەوە بژاردەیەکی ستراتیجی نییە
له‌وه ده‌گه‌م كه ئیسرائیلییه‌كان ده‌یانه‌وێت تۆڵه له حه‌ماس بكه‌نه‌وه، به‌ڵام تۆڵه‌كردنه‌وه بژارده‌یه‌كی ستراتیجی نییه، ئه‌وی كه نه‌ته‌نیاهۆ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، بریتییه له سڕینه‌وه‌ی حه‌ماس و بردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه به شێوازێكی ڕه‌ها، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی غه‌زه و به‌ری ڕۆژئاوادا بگرێت، ئه‌وا وڵاتانی دنیا له خۆی ده‌كات و بۆ تاهه‌تایه پێوه‌ندیی خۆی و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان له‌بار ده‌بات، كه ئه‌مه‌یش به دڵی ئێرانه و ده‌بێته هۆی داڕمانی ئابووری ئیسرائیل.
له‌وانه‌یه تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و بۆچوونه دروست بووبێت كه گوایه ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان حه‌ز به نه‌مانی یه‌كجاره‌كی حه‌ماس ده‌كه‌ن له كه‌رتی غه‌زه، بۆیه چاوپۆشی له ئیسرائیل ده‌كه‌ن له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و كاره، چونكه حه‌ماس ئیخوانه و دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌به، ئه‌م قسه‌یه ڕاست بوو، به‌ڵام بۆ ئێسته نا، ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه ئیسرائیل كۆتایی به حه‌ماس بهێنایه، ئه‌وا هه‌موو ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان به دۆخه‌كه ڕازی ده‌بوون، نه‌ك به‌م جۆره‌ی ئێسته و به كوشتنی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه سڤیله.
درێژە پێدانی شەڕەکە لە بەرژەوەندی وڵاتانی کەنداو نییە
ئێسته ڕوونه كه درێژكردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه له‌مه‌ی ئێسته زیاتر، له قازانجی سیستمه پاشایه‌تییه‌كانی كه‌نداو نییه و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان كه‌وتوونه‌ته مه‌ترسییه‌وه، خۆم سه‌ردانی سعوودیهم كردووه و له نزیكه‌وه ئاگادارم محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه داوای چیی كردووه، سعوودیه ده‌یه‌وێت به زووترین كات شه‌ڕه‌كه كۆتایی پێ بێت و ئیسرائیلییه‌كان له غه‌زه بچنه ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ی ئێسته ئیسرائیل ده‌یكات سوود به پرۆسه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان سعوودیه و ئیسرائیل ناگەیەنێت، كوشتنی هه‌ر فه‌له‌ستینییه‌ك دۆخه‌كه زیاتر ئاڵۆز ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی هێرشه‌كانی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌زه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی گرووپی توندڕه‌وی وه‌ك هه‌ریه‌كه له قاعیده و داعش دووباره ببنه‌وه و ئێران و میلیشیاكانی زیاتر به‌هێز ده‌كات، به‌مه‌یش ناوچه‌كه زیاتر به‌ره‌و دواوه ده‌چێت.
سعوودیه پێی وایه كۆتاهێنان به حه‌ماس خه‌ونێكی حوشترییه و نایه‌ته دی، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ده‌یه‌وێت كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی حه‌ماس بهێنێت، ئه‌وا سعوودیه پێشوازی له‌و هه‌نگاوه ده‌كات، به‌ڵام نه‌ك به‌م شێوازه‌ی ئێسته و پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئیسرائیل هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه له كه‌رتی غه‌زه، له بری ئه‌و شه‌ڕه، ئیسرائیل پێویستی به‌وه‌یه هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سعوودیه و ئه‌مه‌ریكا به‌هێز بكات.
ئه‌مه‌ریكا له میدیاكان و به ئاشكرا به ئیسرائیل ده‌ڵێ، هێرش مه‌كه‌ره سه‌ر ڕه‌فه‌ح و ئه‌گه‌ر هێرش كرا، با سڤیله‌كان تێدا نه‌چن، به‌ڵام به نهێنی بایدن به نه‌ته‌نیاهۆی گوتووه، نابێت هێرش بكرێته سه‌ر ڕه‌فه‌ح، ئه‌مه كۆتایی پێ هاتووه، بایدن به‌ڵێنی داوه، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل به گوێی نه‌كات و نه‌ته‌نیاهۆ هێرش بكاته سه‌ر ڕه‌فه‌ح، ئه‌وا فرۆشتنی چه‌ك به ئیسرائیل سنووردار ده‌كه‌ن و به پێوه‌ندییه‌كانیاندا ده‌چنه‌وه.
بایدن پێی وایه هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌فه‌ح بۆ تاهه‌تایه ئیسرائیل له ناو كه‌رتی غەزە ده‌چه‌قێنێت و هیچی لێ سه‌وز نابێت، پێشتریش ئیسرائیل بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه هه‌موو ئه‌ندامانی حه‌ماس له شاری خان یونس، ئه‌واتا خان یونس كاول كرا، به‌ڵام هێشتا یه‌حیا سینوار نه‌كوژراوه، كه‌واته هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌فه‌ح سڤیله‌كان ماڵ‌وێران ده‌كات و ئیسرائیل ده‌كاته دوژمنی مرۆڤایه‌تی و ئێرانییه‌كان دڵخۆش ده‌كات.
مانەوەی ئیسرائیل لە غەزە دوچاری شکستی دەکاتەوە و گروپی توندڕەوی نوێ سەرهەڵدەدەن
ئه‌مه‌ریكا توانی له دوای شكستی عێراق خۆی هه‌ڵبستێنێته‌وه له ناوچه‌كه، چونكه ئه‌مه‌ریكا زلهێز بوو، به‌ڵام ئیسرائیل له توانایدا نییه شان بداته شانی شكستهێنان له كه‌رتی غه‌زه، له ماوه‌ی ئاینده‌دا گرووپی به‌ره‌نگاری له ناو كه‌رته‌كه سه‌ر هه‌ڵده‌دات و به سوپای ئیسرائیل‌دا خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه، ئه‌گه‌ر حه‌ماسیش نه‌مێنێت، چه‌ندان ڕێی تر هه‌یه تیرۆریستانی وه‌ك داعش و قاعیده ده‌یگرنه‌به‌ر بۆ ڕاوه‌دوونانی ئیسرائیلییه‌كانی ناو كه‌رته‌كه.
به‌مدواییه ئه‌مه‌ریكا كاری له‌سه‌ر سێ له گرنگترین پڕۆژه‌كانی كردووه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆیه ده‌كرێت بڵێین، ئه‌وا ته‌نیا له‌به‌ر پاراستنی گیانی فه‌له‌ستینییه‌كان نییه كه ئیداره‌ی بایدن دژی هێرشی ئیسرائیله بۆ سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح، بگره له‌به‌رئه‌وه‌شه كه هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر ڕه‌فه‌ح ده‌بێته هۆی تێكدانی ئه‌م سێ پڕۆژه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه كه بریتین له:
1-جێگیركردنی هێزێكی عه‌ره‌بی ئاشتیخواز له كه‌رتی غه‌زه، به‌مه‌یش ئیسرائیل و سوپاكه‌ی ده‌ربازیان ده‌بێت له شه‌ڕی تاهه‌تایی غه‌زه، ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كانی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنیان داوه هێز بنێرنه غه‌زه بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا داوای هاوكاریی لۆجستییان له ئه‌مه‌ریكا كردووه و هێشتا گفتوگۆكان له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن.
2-دووه‌م پڕۆژه‌ی ستراتیجی ئه‌مه‌ریكا بریتییه له به‌ده‌ستهێنانی سعوودییه‌كان و دابڕینی ڕیاز له په‌كین، ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانێتیی ئیسرائیلی و عه‌ره‌بی و ئه‌مه‌ریكی سه‌ربگرێت، ئه‌وا سێ به‌ڵێن به سعوودییه‌كان دراون:
•كۆتاهێنان به ناڕوونی پابه‌ندبوونی ئه‌مه‌ریكا به به‌رگریكردن له سعوودیه له كاتی هه‌ر هێرشێكی ئێران بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانێتییه‌كه، ئه‌مه‌ریكا به نووسراو به‌ڵێن به سعوودیه ده‌دات له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر سعوودیه، به هه‌موو شێوازێك ئه‌مه‌ریكا به‌رگریی له سعوودیه ده‌كات.
•سعوودیه سوودمه‌ند ده‌بێت له هه‌موو جۆره چه‌كێكی ئه‌مه‌ریكی پێشكه‌وتوو و نوێ.
•ڕێپێدان به سعوودیه بۆ به‌كارهێنانی ئه‌تۆم بۆ مه‌به‌ستی سڤیل، ڕێ به سعوودیه ده‌درێت هاوشێوه‌ی هه‌ر وڵاتێكی باڵاده‌ست یۆرانیۆم بپیتێنێت.
له به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌دا، سعوودیه پێویسته پابه‌ند بێت به سنوورداركردنی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ چین و ڕێ به سعوودیه نادرێت هیچ پێوه‌ندییه‌كی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ په‌كین دروست بكات.
3-خاڵی سێیه‌م و كۆتایی له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانێتیی نێوان ئیسرائیل و عه‌ره‌ب و ئه‌مه‌ریكا، بریتییه له پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی سه‌ربازی كه تێیدا وڵاته ئه‌وروپییه‌كانیش به‌شدار ده‌بن، ئامانج له هاوپه‌یمانێتییه‌كه بریتییه له كۆتاهێنان به هه‌ژموونی فراوانخوازی ئێران له ناوچه‌كه و ڕهگوڕیشهكردنی سیستمی مووشه‌كی ئێران، هاوشێوه‌ی ئه‌و پشتێنه به‌رگرییه‌ی هاوپه‌یمانان له كاتی هێرشی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل پێكیان هێنا.
ددان پێدانانی سعودیە بە ئیسرائیل، لە بەرژەوەندی باڵای ئیسرائیلە
بایدن به نه‌ته‌نیاهۆی گوتووه، تۆ ده‌توانیت دوو مێژووت هه‌بێت، یان ئه‌وه‌تا به سه‌رۆكێك ناو ده‌رده‌كه‌یت له مێژوودا كه سه‌رۆكایه‌تیی گه‌وره‌ترین شكستی سه‌ربازیت كردووه له مێژووی ئیسرائیل‌دا، ئه‌ویش حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023 یه، یان وه‌ك ئه‌و سه‌رۆكه‌ی ئیسرائیل كه سوپای وڵاته‌كه‌ی له كه‌رتی غه‌زه ڕزگار كرد و له به‌رانبه‌ردا پرۆسه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان دروست كرد، له هه‌مووشی گرنگتر، له‌گه‌ڵ سعوودیه كه دڵی مسوڵمانانی دنیایه.
كه‌واته با دووباره پێتان بڵێمه‌وه، به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای ئیسرائیل له ڕیازه نه‌ك ڕه‌فه‌ح.