چاودێرانی سیاسیی پێكهاته‌كان له كوردستان پێیان وایه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دژی پێكهاته‌كان و پێكه‌وه‌ژیان ده‌وه‌ستێته‌وه، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئازادی و دیموكراسی و ئه‌و نموونه جوانه‌یه كه چه‌ندان ساڵه هه‌رێمی كوردستان پێشانی ده‌ره‌وه‌ی داوه .
ئازاد ئه‌كره‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنی میله‌ت له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، یه‌كێتی نه‌هاته به‌رده‌م پێكهاته‌كان، ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رانبه‌ر به پێكهاته‌كان كردی كارێكی هه‌ڵه بوو، سیاسه‌تێكی زۆر خراپی به‌كار هێنا، یه‌كێتی هه‌موو دژایه‌تییه‌كی پێكهاته‌كانی كرد، له دوای هه‌وڵه‌كانی دژی پێكهاته‌كان، ده‌بێت كێ هه‌بێت بڕوا به یه‌كێتی بكاته‌وه كه باسی پێكه‌وه‌ژیان بكات.
هه‌روه‌ها گوتی، ''ئێمه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان بووین، یه‌كێتی به ئێمه ده‌ڵێت ئێوه نوێنه‌ری راسته‌قینه نین، ئێمه ده‌بێت چه‌ند بڕوا به‌و فرمێسكه تیمساحییانهی یه‌كێتی بكه‌ین، یه‌كێتی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی تر هه‌یه یان پێكهاته‌كان، یه‌كێتی هه‌موو كارێكی كرد تا له هه‌رێمی كوردستان گرفت بۆ كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و ئازادی و دیموكراسی دروست بكات، یه‌كێتی به‌و سیاسه‌ته كار ده‌كات، ئه‌گه‌ر نه‌توانم چاكی بكه‌م یان چاره‌سه‌ری بكه‌م، ئه‌وه ده‌توانم كێشه دروست بكه‌م و تێكی بده‌م، به‌هۆی یه‌كێتی كورسیی پێكهاته‌كان هه‌ڵوه‌شایه‌وه، ئه‌مه رێك واته یه‌كێتی دژی پێكه‌وه‌ژیانه له هه‌رێمی كوردستان.
به‌گوته‌ی ئه‌و نوێنه‌ره‌ی پێشووی توركمان، یه‌كێتی ئه‌گه‌ر به‌رانبه‌ر به پێكهاته‌كان سیاسه‌ت و نیازی خۆی نه‌گۆڕێت، ئه‌وا له مێژووی ئه‌و حزبه په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش ده‌بێت و بۆ هه‌میشه له بیر ناكرێت كه چی كردووه له هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێمی كوردستان كه جوانترین نموونه‌ی هه‌بووه له پێكه‌وه‌ژیان و چه‌ندان ساڵه كاری گه‌وره كراوه، ئه‌وه‌ی یه‌كێتی كردی به‌ته‌واوی نه‌مانی پێكه‌وه‌ژیانه له هه‌رێم و به‌واتای ئه‌وه دێت یه‌كێتی پێكهاته و لایه‌ن و ئاین و نه‌ته‌وه‌كانی تری ناوێت و نابێت له هه‌رێمی كوردستان هه‌بن و جووڵه و قسه و بۆچوونیان هه‌بێت.
مه‌هدی كاكه‌یی نووسه‌ر و رۆشنبیر، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی جوانتر كردووه ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌یه كه هه‌یه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه جێی گرنگیدانی ده‌ره‌وه‌یه، ده‌بینن له وڵاتان ناجۆری و رێكنه‌كه‌وتن هه‌یه له نێوان پێكهاته‌كان و ئاینه جیاوازه‌كان، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان ساڵه پێكه‌وه‌ژیان، نموونه‌یه‌كی جوانی پێشانی دنیای ده‌ره‌وه داوه، به‌بێ گرفت و كێشه پێكه‌وه له‌سه‌ر خاك و وڵات كاری پێكه‌وه‌یی كراوه، پێكهاته‌كانیش بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگ و كاریگه‌رن.
زیاتر گوتی، یه‌كێتی كه دژی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌یه، ئه‌وه له‌و لایه‌نه‌وه سه‌یر ده‌كات كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ی ئه‌و داوای ده‌كات سڕینه‌وه‌یان له هه‌ر بوارێك، ئه‌مه شتێكی باش نییه، ئێمه ده‌توانین ئه‌وه بڵێین كوردستان له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا توانیویه‌تی سه‌قامگیری خۆی به‌رپا بكات به‌راورد به وڵاتانی ناوچه‌كه، هه‌رێم زۆر سه‌قامگیر و ئارامه، ئه‌مه به‌هۆی ئه‌وه‌یه هه‌مووان پێكه‌وه كارمان بۆ كردووه و شه‌و و رۆژ هه‌وڵ دراوه، كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رقه‌رار بووه، هیچ دژایه‌تییه‌ك نییه و حیساب بۆ هه‌مووان كراوه و گرنگی به هه‌مووان دراوه.
سۆران هادی چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، یه‌كێتی كارێكی خراپی كرد، یه‌كێتی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سیاسه‌ت و كارێك ده‌كات كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بێت، بیر ناكاته‌وه چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ئایندهی دیموكراسی و ئازادی ده‌بێت، ناكرێت یه‌كێتی شتێكی به دڵ نه‌بوو بیكات، خۆ ئه‌وه‌ش ئاشكرایه یه‌كێتی به چ مه‌به‌ستێك ئه‌و كاره‌ی كرد، ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی له هه‌رێم هه‌یه، به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی ره‌نگه نه‌مێنێت.
وشه/ تایبه‌ت