چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، به‌غدا ده‌یه‌وێت مووچه بكاته فشار بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا بسه‌پێنێت و جێبه‌جێیان بكات، هیچ حیسابێك بۆ دادگاكه‌ی خۆشیان ناكه‌ن.
هه‌رچه‌نده رێككه‌وتن له نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق كرا بۆ چاره‌سه‌ری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، به‌ڵام جارێكی تر حكوومه‌تی عێراق پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه نه‌بوو و ده‌ستی به‌دواخستنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كرا، هه‌رچه‌نده بڕیار بوو تا 25ی مانگ له‌گه‌ڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدرێت، به‌ڵام زیاتر له 10 رۆژه مووچه‌ی دوا خستووه.
ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌غدا پێویسته به‌هه‌مانشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق، گرنگی به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش بدات، دواخستنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، كارێكی ناڕه‌وایه و به‌غدا چه‌ندان مانگه به‌و شێوه‌یه مووچه بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێرێت، ده‌یه‌وێت فشار له حكوومه‌تی هه‌رێم بكات بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی بڕیاره‌كانی بكات.
به‌غدا به‌ته‌واوی ده‌یه‌وێت فشار له هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه‌م بكاته‌وه
زیاتر گوتی، رێككه‌وتن به‌شێوه‌ی لێكتێگه‌یشتنه نه‌ك سه‌پاندنی بڕیار و ئه‌وه‌ی به‌غدا خۆی ده‌یه‌وێت، هه‌موو كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، چه‌ندان جار شاندی هه‌رێم چوونه‌ته به‌غدا، به‌ڵام به‌غدا هه‌ر ده‌یه‌وێت ئه‌وه بكات كه خۆی ده‌یه‌وێت.
نه‌زیره جاف پارێزه‌ری راوێژكار، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌غدا به‌ته‌واوی ده‌یه‌وێت فشار له هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه‌م بكاته‌وه، ده‌ستوور ده‌ڵێت قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوورییه و ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت، دادگای فیدراڵی گوتی نابێت چیتر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دوا بكه‌وێت و له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی عێراق، له كاتی خۆیدا حكوومه‌تی عێراق پابه‌ند بێت به پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق پابه‌ندی ئه‌وه‌ش نابێ وه‌ك ئه‌وه‌ی دادگا هیچی نه‌گوتبێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه، به‌كارهێنانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ فشاركردنه سه‌ر هه‌رێم، به سیاسیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران شتێكی خراپه، به‌غدا سته‌م له فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین كه به‌غدا به‌مه‌به‌ست ئه‌وه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ناوخۆ دژی حكوومه‌تی هه‌رێم هان بدات و پشێوی دروست بێت، له كاتێكدا به‌رده‌وام هه‌رێمی كوردستان نیازپاكیی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا پێشان داوه و داوای كردووه، كێشه‌كان به‌شێوه‌ی لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام به‌غدا ده‌یه‌وێت بڕیاره‌كانی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا بسه‌پێنێت، ئه‌وه‌یش شتێكه له ده‌ره‌وه‌ی چاره‌سه‌ره و ده‌چێته چوارچێوه‌ی سه‌پاندن و زۆره‌ملێ.
حه‌سه‌ن مارف مامۆستا و چالاكی سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و به بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، به‌غدا ده‌یه‌وێت بڕیاره‌كانی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا بسه‌پێنێت، ئه‌وه‌نده‌ی به‌دوای ئه‌وه‌وه‌یه، ئه‌وه‌نده به‌دوای ئه‌وه‌وه نییه كه كێشه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكات، هه‌رێمی كوردستانیش له‌وباره‌یه‌وه هه‌رده‌م داوای ئه‌وه ده‌كات كێشه‌كان به‌شێوه‌ی لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن، نه‌ك جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی به‌غدا به‌سه‌ر هه‌رێم.
جێی باسه، به‌غدا پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌كار ده‌هێنێت تا حكوومه‌تی هه‌رێم بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و پابه‌ندی بڕیاره‌كانی بكات و بیسه‌پێنێت به‌سه‌ریدا.
وشه/ تایبه‌ت