خاتوونه گۆرانیبێژ نی‌نا جه‌مال كه له ئوسترالیا نیشته‌جێیه و خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌رییه و به‌شداری له چه‌ندان فیلمی كردووه وه‌ك ئه‌كته‌ر، وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی "وشه" ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، یه‌ك دینار به‌هۆی هونه‌ره‌كه‌مه‌وه نه‌هاتووه‌ته گیرفانم.
نی‌نا وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی ئوسترالی ئاسووده‌تره، چونكه به بڕوای ئه‌و ئه‌وان پڕۆفیشناڵن. هه‌روه‌ها له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاشكرای كرد كه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان ساڵی ڕابردوو، له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه فێڵی لێ كراوه و پاره‌یه‌كی زۆری خوراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك دیناری وه‌ربگرێته‌وه.
گۆرانیی "بێ وه‌فا" كه هی نی‌نا جه‌ماله، ناخی خۆی پێشان ده‌دات و ده‌ڵێ، بێ وه‌فایی زۆرم به‌رانبه‌ر كراوه و له كاری هونه‌ری و ژیانی ئاسایش زیانمه‌ندی یه‌كه‌م بووم.
له چه‌ند فیلمێك به‌شداریت كردووه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه له گۆڕانی یان فیلم ئاسووده‌یت و دۆخی مادیت باش ده‌كات؟
له هه‌ردوو بواردا شتێكی وام ده‌ست ناكه‌وێت، چونكه ده‌بێت له كوردستان بژیت و خه‌ڵك بناسیت و پێوه‌ندیت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی كوردستان هه‌بێت، بۆیه تا ئێسته یه‌ك دینارم له كاری هونه‌ری نه‌هاتووه‌ته گیرفان، بۆیه ئه‌وه‌ی كردوومه له گیرفانی خۆم رۆیشتووه بۆ هونه‌ره‌كه‌م، هیچ كه‌سێك و لایه‌نێك پشتگیریی نه‌كردووم، ته‌نیا ئاواتمه كاری هونه‌ری بكه‌م و به‌ره‌وپێشی ببه‌م.
ئه‌گه‌ر رۆڵت بۆ بڕه‌خسێت حه‌ز ده‌كه‌یت زیاتر چ رۆڵێك له فیلم ببینی؟
رۆڵی دایك، چونكه به‌و رۆڵه زۆر ئاسووده‌م.
له ئوسترالیا یا له كوردستان كاری هونه‌ری ئاسانتر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت؟
له كوردستان ئاسانتره له‌به‌رئه‌وه‌ی له ئوسترالیا كوردی كه‌متر لێیه و ناشمه‌وێ به ئینگلیزی گۆرانی بڵێم، ده‌مه‌وێت زیاتر به زمانی خۆم گۆرانی بڵێم و هونه‌ر و كولتووری خۆم پێشانی خه‌ڵك بده‌م.
گۆرانیی "بێ وه‌فا" گۆرانییه‌كی جوان بوو ئایا بێ وه‌فاییت به‌رانبه‌ر كراوه؟
به‌ڵێ، زۆریش.
تا ئێسته هیچ به‌رپرسێك هاوكاری كردوویت؟
نه‌خێر تا ئێسته هیچ كه‌سێك هاوكاری نه‌كردووم، هیچ كاتێكیش هه‌وڵی ئه‌وه‌م نه‌داوه هاوكاری بكرێم له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ترساوم داوای هاوكاری بكه‌م.
وشه/ ئه‌حمه‌د تاریف