شێخ كامیل محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی هه‌ولێر، ره‌تی كرده‌وه مافی نوێی نیشته‌جێبوون به‌و كرێكاران و هاووڵاتییانه‌ی سووریا بده‌ن كه به ڤیزه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و گوتی، ته‌نیا ئه‌و كرێكارانه‌ی كه پێشتر مافی نشینگه‌یان پێ دراوه، ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌یان پێچه‌وانه‌ی مه‌رج و رێنوێنییه‌كان و یاسا و رێساكانی هه‌رێم نه‌بێت، بۆیان درێژ ده‌كرێته‌وه.
هه‌ندێك ده‌نگۆ بڵاو كراونه‌ته‌وه كه گوایه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه و مافی نیشته‌جێبوون به كرێكارانی سووریا ده‌دات، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی هه‌ولێر بۆ ''وشه'' دەڵێت هیچ گۆڕانكارییه‌ك له بڕیاره‌كه‌دا نه‌هاتووته كایه‌وه و وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت، مافی نیشته‌جێبوون به هیچ كرێكارێك ناده‌ن كه به ڤیزه هاتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
جێی باسه له ژێر رۆشنایی بڕیاری 172ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه تایبه‌ته به ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ كرێكارانی خۆماڵی، له كۆتایی مانگی ئاداره‌وه هاتنی كرێكارانی سووریا قه‌ده‌غه كراوه، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه شه‌پۆلی هاتنی كرێكاران زیاتر له سووریاوه بووه و له‌مدواییانه‌دا هه‌ستیان به‌وه كردبوو كه ژماره‌كه‌یان زۆر بووه، پێویسته سنوورێك بۆ هاتنیان دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كاركردن بۆ كرێكارانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی هه‌ولێر له‌باره‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه كاتی نیشته‌جێبوونیان به‌سه‌ر چووه روونی كرده‌وه، ئه‌و كرێكارانه‌ی كه مافی نیشته‌جێبوونی هه‌رێمیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانیان تێدا بێت و له رێسا و یاساكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رنه‌چن، ئه‌وا ئاساییه مافی نیشته‌جێبوونیان بۆ درێژ ده‌كه‌نه‌وه .
ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانیان تێدا بێت و له رێسا و یاساكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رنه‌چن، ئه‌وا ئاساییه مافی نیشته‌جێبوونیان بۆ درێژ ده‌كه‌نه‌وه .
به‌گوته‌ی بەڕێوەبەری نشینگه‌ی هه‌ولێر، مانه‌وه و درێژكردنه‌وه‌ی نشینگه‌ی كرێكاران له‌سه‌ر بنه‌مای پێداویستیی كۆمپانیاكانی كوردستان، به كرێكاری بیانی و هاوسه‌نگیی كاركردن و ده‌رفه‌تی كاره له هه‌رێمی كوردستان كه به یاسا دیاری كراوه، ئه‌وله‌وییه‌ت بۆ كرێكارانی ناوخۆیه و لانی كه‌م 75%ی كرێكارانی پڕۆژه و شوێنه‌كان ده‌بێت له كرێكاری خۆماڵی بن.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، كۆمه‌ڵێك مه‌رجی تر بۆ درێژكردنه‌وه‌ی نشینگه‌ی كرێكاران دانراوه كه له داهاتووشدا كاری پێ ده‌كرێت، ئه‌و كرێكارانه نابێت هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ناهییان هه‌بێت و نابێت سه‌ردانی پارێزگاكانی تری عێراق بكه‌ن و هۆكار بن له دابینكردنی باڵانسی كار له كوردستان.
پێویسته بگوترێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێناو ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتری كار بۆ كرێكارانی خۆماڵی، ئه‌و رێوشوێنانه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر.
پێشتر هه‌ندێك خواردنگه و پڕۆژه له كوردستان هه‌بوون كه ته‌واوی كرێكاره‌كانیان بیانی بوون، به‌ڵام ئێسته به‌و رێژه‌یه‌ی حكوومه‌ت دیاری كردووه، ده‌بێت بۆشاییه‌كه به كرێكارانی ناوخۆیی پڕ بكرێته‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تێكی زۆری كار هه‌یه و جگه له كرێكارانی بیانی، كه‌م نین ئه‌و كرێكارانه‌ی كه له پارێزگاكانی تری عێراق روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، هه‌رزانیی ده‌ستی كاری بیانی و بێمه‌یلیی بێكارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاركردن، به گرنگترین هۆكار هه‌ژمار ده‌كرێت.