چارەسەری ڤایرۆسی "WannaCry" چییە؟

:: PM:10:02:14/05/2017 ‌
ڤایرۆسی " WannaCry" كە ڤایرۆسێكی كۆمپیۆتەرە و لە هەینی رابردووەوە دەستی بە دەركەوتن كرد و توانی لە ماوەی تەنیا 24 سەعاتدا زیاتر لەن 75 هەزار كۆمپیۆتەر لە 100 دەوڵەتی دنیا پەك بخات، ئێستە بووەتە مەترسییەكی گەورە بۆسەر جیهان، گەنجێك بە ناوی ""MalwareTech " دەڵێت كە تەنیا رێگە بۆ خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە خۆتۆماركردنە لە ماڵپەڕی " talosintelligence".

بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسەكە دنیای تووشی شۆك كرد كە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هێرشی ڤایرۆسەكە لەهەر كاتێكدا كە سەرەڕای ئەو زیانەی گەورەی ڤایرۆسەكە دروستی كرد و رەنگە دروستی بكات، بەڵام بەپێی قسەكانی ئەو گەنج و توێژەرە بەریتانییە تەمەن 22 ساڵە تەنیا چارەسەری خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە خۆتۆماركردنە لە ماڵپەڕی تالۆس، كە ئەوەی كتو پڕ دۆزییەوە.

ئەو دەڵێ كە خۆتۆماركردن لەو ماڵپەڕە هێما خراپەكەی لەو ڤایرۆسەدا هەیە دەكوژێت، كە بە یەكێك لە پڕۆگرامە خراپەكان دادەنرێت كە كار بۆ بەشەفرەكردنی فایلەكانی ئەو كۆمپیۆتەرانە دەكات و تەنیا لە بەرامبەر پارە ئازادیان دەكات.

بەڵام روون نییە كە ئاخۆ خۆتۆماركردن لەو ماڵپەڕەدا دەتوانێت هەموو وەچەكانی ئەو ڤایرۆسە بوەستێنێت و پەكیان بخات ئەگەر چەتەكانی ئەلیكترۆنی خۆیان بۆ دووبارەكردنەوەی هێرشكە ئامادە بكەن.

ئەو گەنجە كە لە گوندێكی بچووكی كەناراوەكانی باشووری بەریتانیا نیشتەجێیە و زانستی كۆمپیۆتەری نەخوێندووە ئەو بۆچوونەی خۆی روون دەكاتەوە و دەڵێت كە كاتێك ڤایرۆسەكە بە ئامێرێكدا تێپەڕ دەبێت، سەرەتا بەدوای ناونیشانی تۆڕێكی نادیاردا دەگەڕێت كە ئەویش "”iuqerfsodp9ifjaposdfjhgosurijfaewrwergwea.com" و ئەگەر گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە ئامێرەكە هەستاوە بە تۆماركردن لەو ماڵپەڕە و سەرقاڵە، ئەو لە پرۆسەی داگرتن و جێگیربوون لەسەر ئەو ئامێرە دەوەستێت و بەو شێوەیەش سیستەمی بەكارخستن بەبێ كارتێكردنی جێ دێڵێت و بەو شێوە ئامێرەكە لە هێرشی ئەو ڤایرۆسە پارێزراو دەبێت.   

ماڵپەڕی "زە فێرج" لای خۆیەوە دەڵێت كە تا ئێستەش مەترسییەكانی ئەو ڤایرۆسە بەردەوامە و ئەوانەی لەپشتەوین دەتوانن زۆر بەئاسانی وێنەیەكی نوێی رەوانە بكەن، لەو كاتەی توێژەرانی مایكڕۆسۆفت بەپەلە خەریكی نوێكردنەوەی رێگەكانی پاراستنی سیستەمەكانن بۆ پڕكردنەوەی هەر بۆشاییەك كە لە دوو سیستمی ویندۆزی حەوت و هەشتدا هەن.

ئەوەش لەو كاتەیە كە كۆمپانیا و دامەزراوەكان لە سەرانسەری دنیا خۆیان بۆ گەڕێكی تری هێرشەكانی ئەو ڤایرۆسە سبەی دووشەم ئامادە دەكەن. 

سەرچاوە: جۆرناڵ نیوز




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل