هانده‌رانی یانه‌ی بێشكتاشی توركی، به شێوه‌ی "پاڕانه‌وه" داوا له دۆشكۆ تۆشیچ یاریزانی هێڵی به‌رگریی یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، تا كۆتای خولی توركی، واز له سێكس بهێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی بگه‌ڕێته‌وه دۆخی جارانی خۆی.
ڕۆژنامه‌ی "زه سه‌ن"ی بریتانی بڵاوی كرده‌وه، هانده‌رانی بێشتكتاشی توركی، هاشتاگێكیان دروست كردووه و له ڕێی تویته‌ره‌وه، داوا له تۆشیچ ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌یه‌ك خۆی له جوتبوون بگرێته‌وه، تاوه‌كوو كۆتای خوله‌كه كه ته‌نیا سێ هه‌فته‌ی ماوه، ئامانجیش له‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاستی یاریزانه‌كه‌یه بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.
ژنی ئه‌و یاریزانه سڕبییهی یانه‌ی بێشكتاش، هه‌ر له تویته‌ر وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، بۆ واز له مێرده‌كه‌م ناهێنن بۆخۆمان سێكس بكه‌ین؟ گواردیۆلاش كه ڕێگه‌ی له سێكسكردنی یاریزانانی ده‌گرت، دواتر بۆی ده‌ركه‌وت كه تۆپی پێ به‌بێ سێكس ئه‌نجام نادرێ.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: هه‌رگیز داواكه‌تان قبووڵ ناكه‌م و ڕێگه‌ش ناده‌م مێرده‌كه‌م لێم دوور بكه‌وێته‌وه.