له گه‌رمیان چاودێرى بازاڕ چڕ ده‌كرێته‌وه
قایمقامى شارۆكه‌ى كه‌لار راى گه‌یاند، كه لیژنه‌ى تایبه‌تیان بۆ چاودێرى كردنى بازاڕ له مانگى ره‌مه‌زاندا پێكهێناوه و لیژنه‌كه چاودێرى كردنى بازاڕ چڕ ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئایار/ مایۆ، شه‌هاب ئه‌حمه‌د قایمقامی شارۆكه‌ی كه‌لار به"وشه"ی راگه‌یاند، له مانگی ره‌مه‌زاندا ته‌واوی فه‌رمانگه‌كانی سنووری شارۆكه‌ی كه‌لار كه پێكهاتوون له نوێنه‌ری ته‌ندروستی و پۆلیس و ئاسایش و گه‌شتوگوزاری گه‌رمیان و چاودێری بازرگانی گه‌رمیان لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش پێكهێنراوه به هاوكارى قایمقامییه‌ت بۆ چاودێرى بازار.
زیاتر گوتى، ئه‌م لیژنه‌یه له یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زانه‌وه به‌رده‌وام چاودێری نرخی كه‌ل و په‌له‌كان به‌تایبه‌ت خوارده‌مه‌نی ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی نرخه‌كانیان به‌رز نه‌كرێته‌وه.
هاوكات حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی گه‌رمیان، به " وشه"ی راگه‌یاند، له ته‌واوی شارۆكه و شاره‌دێكانی گه‌رمیان لیژنه‌ی چاودێریمان پێكهێناوه و رۆژانه چاودێری وردی بازاڕ ده‌كه‌ن.
زیاتر گوتى، ژماره‌ی مۆبایله‌كانمان له ناو شار بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتیان له‌كاتى پێویسدا پێوه‌ندى بكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌كاتى بیبینى هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه سبه‌ى شه‌موو یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانه وه‌ك ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاندووه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم