ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌و هاووڵاتییه له دهۆك گیانى له‌ده‌ستدا كه به‌شێك له جگه‌رى خۆى به براكه‌ى به‌خشى له‌كاتى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ریدا.
رووداوه‌كه به‌وشیوه‌یه‌بوو كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێسته له نه‌خوشخانه‌ی ئازادی دهۆك كه‌سێك به‌ناوی نه‌وزاد ئه‌حمه‌د به‌شێك له جگه‌ری خۆی به براكه‌ی به‌ناوی عیسا ئه‌حمه‌د ده‌دات، به‌ڵام له كاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌وزاد گیانی له ده‌ستدا و عیساش رزگارى بوو، به‌ڵام دوای چوار رۆژ مانه‌وه له ژێر چاودێری پزیشكی ئه‌مڕۆ عیسا گیانی له ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئایار/ مایۆ، عه‌بدوڵا شكاك هاورێی ئه‌و هه‌ردوو هاووڵاتییه به"وشه"ی راگه‌یاند، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر عیسا گیانى له‌ده‌ستدا كه له‌لایه‌ن برایه‌كه‌یه‌وه بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى به‌شێك له‌جگه‌رى پێدرا.
رۆژى
دووشه‌مى رابردوو له لایه‌ن تیمێكی ئه‌مریكی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌و دوو كه‌سه ئه‌نجامدراو ره‌تیان كرده‌وه ئه‌وان له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یاندا هیچ هه‌ڵه‌یه‌كیان كردبێت و بوبێته هۆى گیان له‌ده‌ستدانى نه‌وزاد.
ئه‌و هاووڵاتییانه كه بران خه‌ڵكى شاره‌دێی كه‌له‌كچی سه‌ر به شارۆكه‌ی شێخان بوون، هه‌ردووكیان خێزاندارن و له ته‌مه‌نیان نێوان ته‌مه‌نی 38-40 ساڵان بوون.
دهۆك / نه‌وزاد هلوری