پێكهاتەی یانەی ریال مەدرید لە ساڵی 2019

:: PM:04:40:27/05/2017 ‌

رۆژنامەیەكی نزیك لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەو یانەیەی لە ساڵی 2019 بۆ هاندەران ئاشكرا كرد.

رۆژنامەی (ماركا) بڵاوی كردەوە كە یانەی ریال مەدرید لە وەرزی 2019 گۆڕانكارییەكی تەواو لە پێكهاتەی یاریزانەكانی دەكات و تەنیا چەند یاریزانێكی كەمی ئێستای دەمێنێتەوە.

یانەكە چەند رۆژێك پێش ئێستا بەفەرمی رێككەوتنی لەگەڵ ڤینسیوس جۆنیۆری هێرشبەری لاوی بەڕازیلی ئیمزا كرد، هەروەها تاڕادەیەكی زۆریش لە گرێبەستی بەرگریكاری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید تیۆ هێرنانیدز نزیك بووەتەوە.

یانەكە هەروەها لە ئێستادا هەوڵی گرێبەستكردن لەگەڵ كیلیان مباپێی هێرشبەری یانەی مۆناكۆ و داڤید دی خیای گۆڵپارێزی یانەی مانچستەر یونایتد دەدات.

بەمەش پێكهاتەی یانەی ریال مەدرید لە ساڵی 2019 بەمشێوەی خواردەوە دەبێت:-

گۆڵپارێز: دی خیا

هێڵی بەرگری: تیۆ هێرناندیز، خیسۆس ڤاییخۆ، ڤاران و كارڤاخال

هێڵی ناوەڕاست: كاسیمێڕۆ، ئەسینسیۆ، ئیسكۆ و كۆڤاسیچ

هێڵی هێرشبەر: ڤینسیوس جۆنیۆر و كیلیان مباپێ






وشە - ئامانج ئه‌كره‌م