ڕۆژی هاوسه‌رگیری هه‌ستیارترین و ئاڵۆزتریین ڕۆژه بۆ كچ و كوڕ، له‌م ڤیدیۆیه‌ی كه له چه‌ناڵی تایبه‌تی rt ی ڕووسی بڵاو كراوه‌ته‌وه، بووك و زاوایه‌ك بڕیاریان داوه به هێلیكۆپته‌ر بچنه شوێنی ئاهه‌نگه‌كه‌یان، به‌ڵام بۆ هه‌میشه نه‌گه‌یشتن و هێلیكۆپته‌ره‌كه‌یان كه‌وته خواره‌وه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا كه RT رووسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت كه بووك و زاوایه‌كه له ناو هێلیكۆپته‌ر گرته‌كه‌یان تۆمار كردووه و زۆر دڵخۆشن به‌وه‌ی ده‌چنه شوێنی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان.
ئه‌وان له ڕێگه‌دا به دڵخۆشی چاوه‌ڕێی گه‌یشتنیان ده‌كرد و چه‌ند كیلۆمه‌ترێكی كه‌میان مابوو بگه‌نه شوێنی ئاهه‌نگه‌كه كه هێلیكۆپته‌ره‌كه كێشه‌ی ته‌كنیكی بۆ درووست بوو، له ئاكامدا هێلیكۆپته‌ره‌كه تێكشكا و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ست دا.