ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسیی پارتى دیموكراتی كوردستان راى گه‌یاند، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا كاری باشمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كارا بكرێـته‌وه و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیش ده‌ڵێت كه ئێسته له‌به‌رده‌م گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره‌داین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 18ى تهمووز، له میانه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى پانێڵێكى تایبه‌ت به ریفراندۆم له شارى هه‌ولێر، هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتیی كوردستان راى گه‌یاند، وڵاتان ته‌نیا باس له كات و ته‌كنیك و شێوه ده‌كه‌ن، ئه‌گینا دژی پره‌نسیپی ریفراندۆم نیین.
زیاتر گوتى، له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا كاری باشمان كردووه كه په‌رله‌مان كارا بكرێـته‌وه و هه‌مووان هه‌وڵ بده‌ین به‌وه‌ی پڕۆسه‌ى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان سه‌ر بخه‌ین، ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى دووپاتى كرده‌وه كه هیچ ماده‌یه‌ك له ده‌ستووری عێراقدا نییه رێگری له ریفراندۆم بكات.
زێباری ده‌ڵێت، هیچ كاتێك نمونه‌یی نییه بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، بۆیه ئێسته گونجاوترین كاته بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و پڕۆسه‌یه ئه‌نجام بدات و بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن.
هاوكات هه‌ر له‌و پانێڵه‌دا سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان راى گه‌یاند، بڕیارى ریفراندۆم دوا به‌دواى ئه‌وه هات كه پێشتر ده‌رفه‌تى زۆر به عێراق درا بۆ چاككردنى دۆخه‌كه، به‌ڵام كێشه‌كان گه‌یشتنه بنبه‌ست.
زیاتر گوتى، ئه‌وانه‌ی له‌و بڕوایه‌دانین كه ده‌توانین ریفراندۆم به‌ڕێوه ببه‌ین و خاوه‌نى ده‌وڵه‌ت بین، پێویسته دوو هه‌فته له كوردستان بن و بزانن چۆن خۆمان به‌ڕێوه ده‌به‌ین، پیره ئاماژه‌ی كرد كه سه‌تان بڕیار و یاسای نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه پشتگیری ریفراندۆم ده‌كات و ئێسته له به‌رده‌م گۆڕانكارییه‌كى گهورهدایین.
حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئهیلوول/سێپته‌مبه‌ری داهاتوویان وه‌ك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد.