700 خێزانی كەمدەرامەت لە سلێمانی هاوكاری كران

:: AM:10:10:19/07/2017 ‌

دەزگەی خێرخوازیی بارزانی لە چوارچێوەی هەڵمەتە خێراخوازییەكانیدا بۆ هاوكاری هەژاران و لێقەوماوان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هاوكاری بەسەر 700 خێزانی كەمدەرامەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی دابەش كرد.

لە ڕاگەیەنراوێكی دەزگەی خێرخوازیی بارزانی هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەم نووسینگەی دەزگەی خێرخوازیی بارزانی لە سلێمانی بەردەوامی دەدا بە دابەشكردنی خۆراك و پێویستییە جۆراوجۆرەكانی تر بەسەر خێزانە هەژارەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لەو سۆنگەیەوەش 700 خێزانی تری كەمدەرامەت لە چوارچێوەی هەڵمەتە خێرخوازییەكان كۆمەك و هاوكارییان پێشكەش كرا.

ئاماژەی داوە، ئەو 700 خانەوادە كەمدەرامەتە لە سنووری شارۆكەی قەڵادزێ و شارەدێی ژاراوە و هەڵشۆ بوون و پارسێلی خۆراك و كۆمەڵێك كەلوپەلی تری ژیارییان بەسەردا دابەش كرا و بووە مایەی خۆشحاڵییان.

لە كۆتادا دەزگەی خێرخوازیی بارزانی دووپاتی لەوە كردووەتەوە كە لە هەڵمەتەكانی بەردەوام دەبێ بۆ هاوكاریكردنی خەڵكی كەمدەرامەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و شارۆكە و ناوچەكانی تری سەر بەو پارێزگایە.

جێی باسە دەزگەی خێرخوازیی بارزانی تا ئێستە دەیان هەڵمەتی سەرتاسەری و گەورەی بۆ هاوكاری خانەوادە كەمدەرامەتەكان ئەنجام داوە و پێویستییە گرنگییەكانی ژیانی پێ گەیاندوون، جگەلەوە بەردەوام ڕۆژانە كۆمەك و هاوكاری خۆراك و كەلوپەل بەسەر ئاوارە و لێقەوماوانی ئەو ناوچانە دابەش دەكات كە بەهۆی شەڕی تیرۆریستانی داعشەوە، لە ناوچەكانی خۆیان ڕایان كردووە و بێ ماڵ و حاڵ بوون.




وشە - باز ئه‌حمه‌د