به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سۆران ئامارى شه‌ش مانگى ڕابردووى تاوانه‌كان بۆ" وشه" ئاشكرا ده‌كات، به‌پێى ئاماره‌كان ڕووداوه‌كان زیادیان كردووه.
ئه‌مڕۆ 20ى ته‌موز، نه‌قیب هاوار ئه‌رگۆشى گووته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سۆران به "وشه"ى ڕاگه‌یاند:"له‌شه‌ش مانگى ڕابردوودا له سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سۆران 194 تاوان تۆماركراون و له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه 161 تۆمه‌تبار ده‌سگیركراون".
گووته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سۆران ئاشكراشى كرد"تاوانه‌كان پێكهاتوون له (كوشتن، دزى، خراپ به‌كارهێنانى مۆبایل، ده‌ست وه‌ردان له كار و بارى دادگا، ته‌زویر و ساخته كردن، فێڵ كردن له خه‌ڵك)".
به گووته‌ى هاوار ئه‌رگۆشى"80%ى تاوانه‌كان ئاشكرا كراون و دادگایى كراون و به سزای یاسایی خۆیان گه‌یه‌نراون، یان به كه‌فاله‌ت ئازاد كراون".
ئاشكراشى كرد"له ئێستادا 64 تۆمه‌تبار له‌به‌شی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سۆران ڕاگیراون".
به‌پێى ئامارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سۆران كه وێنه‌یه‌كى بۆ "وشه" نێردراوه ڕوواده‌كانى تاوان له ده‌ڤه‌رى سۆران ڕووى له زیاد بوون كردووه، به‌جۆرێك له شه‌ش مانگى ساڵى ڕابردوو 184 ڕووداو تۆمار كرابوون، له كاتێكدا له شه‌ش مانگى ڕابردووى ئه‌مساڵ 194 ڕووداو له سنووره‌كه تۆمار كراوه.
شارۆكه‌ى سۆران له رووى كارگێڕیه و سه‌ر به پارێزگه‌ى هه‌ولێره، به دوورى 110 كم له باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى شارى هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه، زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س له‌و شارۆكه‌یه نێشته‌جێ یه.
سۆران/ مورشید برادۆستى